زانایان له وڵاتانی دنیا به دوای ده‌رمانێك ده‌گه‌ڕێن كه بتوانێت پێشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوه‌ستێت و پێی بڵێت له‌م سنووره‌وه بۆت نییه پێت بترازێنیت. ده‌رمانی جیاواز دۆزراونه‌ته‌وه به‌ڵام هیچ كامێكیان 100% چاره‌سه‌ر نه‌بووه. زانایانی پۆڵۆنیا توانیان ده‌رمانێك به‌رهه‌م بهێنن كه كاریگه‌ریی بۆ سه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا هه‌یه.
هه‌واڵی بڵاوبونه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م ده‌رمانه له زانكۆی فه‌رمی ئه‌و وڵاته بڵاو كراوه‌ته‌وه. ده‌رمانه‌كه له ژێر چاودێری پسپۆڕی ڤایرۆسه‌كان له زانكۆی بایۆتێكنۆلۆجیای پۆڵۆنیا و زانایانی كیمیا و كۆمه‌ڵێك پسپۆڕ له زانكۆكانی تری ئه‌م وڵاته ئه‌نجام دراوه.
به‌گوێره‌ی
سپوتنیك ئه‌وه‌ی به‌رهه‌م هاتووه پێكهاته‌یه‌كی كیمیاییه به ناوی HTCC كه نه‌ك خێرایی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه كه‌م ده‌كاته‌وه له هه‌مان كاتدا كاریگه‌ریی بۆ سه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك ڤایرۆسی تر هه‌یه.
ده‌رمانه‌كه هێشتا له‌سه‌ر مرۆڤ تاقی نه‌كراوه‌ته‌وه
ده‌رمانه‌كه هێشتا له‌سه‌ر مرۆڤ تاقی نه‌كراوه‌ته‌وه به‌ڵام له ئه‌نجامه‌كانی تاقیگه ئه‌و ده‌ره‌نجامه به‌ده‌ست هاتووه كه كاتێك ئاژه‌ڵه‌كه ده‌رمانه‌كه‌ی خواردووه هیچ كێشه‌یه‌ك بۆ سه‌ر سییه‌كان دروست نه‌بووه و ڤایرۆسه‌كه نه‌یتوانیوه خانه‌كانی سییه‌كان تێك بشكێنێت.
پێویسته بگوترێ له دنیادا سه‌رووی 61 هه‌زار كه‌س به هۆی كۆرۆنا مردوو،