لێدوانی پۆلیس له‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌ سه‌رپێچیكاره‌كه‌ی قوباد تاڵه‌بانی

:: PM:08:13:04/04/2020 ‌
بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی سلێمانی رای گەیاند، پۆلیس لێكۆڵینە لەگەڵ هەموو كەسێك دەكات كە پێشێلی بڕیارەكانی وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بكات.

لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا ڤیدیۆیەك بڵاو كراوەتەوە، یەكێك لە ژنی‌ كەسە نزیكەكانی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی كوردستان لە شەقامەكاندا هاتوچۆ دەكات و " ڤیدیۆی دەربازبوونی بە شانازییەوە بڵاو كردووەتەوە و دەڵێ ڤیدیۆكە هی سكرتێری قوباد تاڵەبانییە".

لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌كرێ
ئەمڕۆ شەموو چواری نیسان، نەقیب سەركەوت ئەحمەد گوتەبێژی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بۆ "وشە" گوتی، هەركەسێك پێشێلكاری بڕیارەكانی وەزارەتی ناوخۆ بكات سزا دەدرێ‌ و پێیوستە هەمووان پابەندی رێنوێنییەكان بن.

ئەو بەرپرسەی پۆلیس گوتی، هێشتا ئەو گرتە ڤیدیۆییه‌ لێكۆڵینەوەی تێدا نەكراوە، بەڵام بە دڵنیاییەوە دەكرێ‌.

لای خۆیەوە سەمیر هەورامی گوتەبێژی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی كوردستان دووپاتی كردەوە كە قوباد تاڵەبانی داوای لە دەزگا تەناهییەكان كردووە هەموو رێوشوێنێك بگرنە بەر لەبارەی ئەو سەرپێچییەوە.

كلیك لەو لینكە بكەن ڤیدیۆكە ببینن و هەواڵێكی تریش لەوبارەیەوە بخوێننەوە.


وشە - سه‌رخێڵ هاشم