بۆ رزگاربوون لە ئێشی پشت و مل ئەوە بكە

:: PM:08:54:04/04/2020 ‌

حەسانەوە و نوستن، دوو بەشی سەرەكیی ژیانی مرۆڤن، بۆ گەڕانەوەی توانا و هێزی لەش و دووبارە گەڕانەوە مێشك بۆ توانای ئاسایی خۆی دوای رۆژێكی درێژ لە هەڵچوون و بیركردنەوە و هیتریش، بەڵام زۆرجار و كەسانێك هەن دوای نوستن و ماوەیەك حەسانەوە، تووشی ئێشی پشت و ملیان دەبنەوە.
باشترین شێوازی نوستن لەسەر پشتە
رەنگە هۆكارەكەی بۆ شێوازی نوستن بگەڕێتەوە، كە كار دەكاتە سەر ئاستی سوودبینینت لە نوستن، بۆیە زۆر گرنگە ئاشنای شێوازی دروست و ئاسایی نوستن ببیەوە، دەزگای " National Sleep Foundation "ی بەریتانی وریایی لە نوستن لەسەر سك دەدات، ئەو هان دەدات بۆ خۆ لێ دوورخستنەوەی.

دەزگاكە گوتی، نوستن لەسەر سك، خراپترینە بۆ تەندروستی مرۆڤ و ئەگەری زۆرە كە دوای ئەو جۆرە نوستنە، مرۆڤ لەگەڵ ئێشی پشت و مل بە خەبەر بێتەوە، بۆیە شێوازی نوستنت، كاریگەری زۆرە لەسەر باشی نوستن و تەندروستیت بە گشتی، روونی كردەوە، ئەگەری هەیە ئەو جۆرە نوستنە ئێواران تووشی وەستانی هەناسەدان و ماندووبوون و گرژبوونی ماسوولكە و لاوازیی سووڕی خوێن و سەرئێشە و سووتانەوەی گەدە و كێشەی سك، تەنانەت دەركەوتنی چرچی و لۆچیشت بكات.

دەزگاكە دووپاتی كردەوە كە هاوكات ئەو جۆرە نوستنە یارمەتی كەمكردنەوەی پرخەپرخ دەدات، بەڵام بۆ هەموو شتەكانیتر خراپە و رەنگە ئەوان پەستان بكەوێتە سەر ماسوولكە و جومگەكانیان و تووشی شێوانی دەماریان بكات، لەوكاتەی دامەزراوەی نیشتمانی بۆ نوستن ئاماژە دەكات كە باشترین شێوازی نوستن لەسەر پشتە.   



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل