شاومی كار بۆ به‌هێزترین مۆبایل ده‌كات

:: PM:10:45:04/04/2020 ‌

كۆمپانیای شاومی ڕای گه‌یاند كه‌ كار بۆ به‌هێزترین به‌رهه‌م ده‌كه‌ن و له‌ڕووی پرۆسێسه‌ره‌وه‌ خێراترین و باشترین جۆریان بۆ داناوه‌ كه‌ له‌كاتی ئیشكردندا خاوبوونه‌وه‌ و جامبوونی نییه‌، ئه‌وه‌یش ئاشكرا كراوه‌ كه‌ له‌ داهاتوویه‌كی نزیكدا ده‌یخه‌نه‌ بازاڕه‌وه‌.

ماڵپه‌ڕی "gadgets"ی ته‌كنه‌لۆجی بابه‌تێكی له‌باره‌ی نوێترین به‌رهه‌می شاومی بڵاو كردووه‌ته‌وه‌ و ئاماژه‌ی پێ داوه‌، كۆمپانیای شاومی تازه‌ترین مۆبایلی جۆری "Mi 10 Lite"ی نمایش كرد كه‌ ئه‌م مۆبایله‌ بووه‌ته‌ جێی سه‌رنجی خه‌ڵك، چونكه‌ هه‌م له‌ڕووی هێزه‌وه‌ زۆر خێرایه‌ هه‌میش له‌ڕووی كامێراوه‌ زۆر به‌هێزه‌.

شاومی نوێ شاشه‌یه‌كی گه‌وری هەیە کە قه‌باره‌کەی 6.57 ئینجە و روونی 4Kـیە كه‌ ئه‌مه‌یش روونییه‌كی جوان ده‌دات به‌ شاشه‌كه‌ی

شاومی زیاتر له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م مۆبایله‌وه‌ گوتی، مۆبایله‌كه‌ خاوه‌ن دیزاینێكی زۆر جوان ده‌بێ و سه‌رنجی كڕیاران راده‌كێشێ، له‌گه‌ڵیدا سیستمێكی خێرایی زۆر كه‌ به‌ پرۆسێسه‌ری سناپ دراگۆنی 765G كار ده‌كات، له‌گه‌ڵ شاشه‌یه‌كی گه‌وره‌ به‌ قه‌باره‌ی 6.57 ئینج و روونی 4K كه‌ ئه‌مه‌یش روونییه‌كی جوان ده‌دات به‌ شاشه‌كه‌ی، جگه‌ له‌وه‌یش ڕامی هه‌شت گێگایه‌ له‌گه‌ل میمۆری ناوه‌كی 256 گێگابایت، به‌ڵام تا ئێسته‌یش نرخ و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی كامێراكه‌ی ئاشكرا نه‌كراوه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ گوتراوه‌ كه‌ زۆر ناوازه‌ ده‌بێت.
 
شاومی یه‌كێكه‌ له‌ كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی چین بۆ دروستكردنی ئامێری ئه‌لیكترۆنی و لاپتۆپ و مۆبایل، ئه‌و كۆمپانیایه‌ بنكه‌ سه‌ره‌كییه‌كه‌ی ده‌كه‌وێته‌ شاری "بیجینگ" و له‌ شه‌شی نیسانی ساڵی 2010 دامه‌زراوه‌ و یه‌كه‌م مۆبایلی زیره‌كی له‌ ئابی 2011 دا خسته‌ بازاڕه‌كانه‌وه‌ و ئێسته‌یش یه‌كێكه‌ له‌و كۆمپانیایانه‌ی كه‌ ساڵانه‌ و مانگانه‌ مۆبایلی خاوه‌ن كوالێتی باش و به‌هێز ده‌خاته‌ بازاڕه‌كانی دنیا.












وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان

ئه‌م بابه‌ته 193 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌