كۆرۆنا كاریگه‌ریی بۆ سه‌ر سه‌رجه‌م وڵاتانی دنیا هه‌بووه و زیانی گه‌وره‌ی به ئابوورییه‌كه‌یان گه‌یاندووه، هه‌رێمی كوردستانیش بێبه‌ش نییه له‌م كاریگه‌رییانه، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه چۆن بتوانێت خۆی له‌م ته‌نگژه‌یه رزگار بكات و داهاته‌كه‌ی به‌رز بكاته‌وه. ده‌رگاكانی به‌رزكردنه‌وه‌ی داهات له به‌رده‌م هه‌رێمی كوردستان كراوه‌ن و گرنگ ئه‌وه‌یه هه‌رچی زووه له ده‌رگاكان بچێته ژووره‌وه.
به‌شێك له‌و هه‌نگاوانه‌ی ده‌بنه هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی داهاتی هه‌رێمی كوردستان له ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا نییه و پێوه‌ندی به بڕیار و گۆڕانكارییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه هه‌یه، به‌ڵام به‌شێك له‌م هه‌نگاوانه ده‌كرێ له‌لایه‌ن هه‌رێمی كوردستانه‌وه بنرێن بۆ ئه‌وه‌ی داهاته‌كه‌ی پێ به‌رز بكرێته‌وه.
لێره‌دا باس له هه‌نگاوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌كه‌ین كه ده‌توانن ببنه هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی داهاتی هه‌رێمی كوردستان و دواتر هه‌نگاوه ناوخۆییه‌كان روون ده‌كه‌ینه‌وه.
هۆكار و هه‌نگاوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان
وه‌ك ئاشكرایه گرنگترین هۆكاری دابه‌زینی داهاتی هه‌رێمی كوردستان پێوه‌ندی به دابه‌زینی نرخی نه‌وته‌وه هه‌یه و هۆكاره‌كانی دابه‌زینی نه‌وتیش به‌شێكی به‌هۆی كۆرۆنایه و به‌شێكی تری به‌هۆی بڕیار و ململانێی وڵاتانه.
كاتێك كۆرۆنا له وڵاتان ته‌شه‌نه‌ی سه‌ند، زۆر له كۆمپانیاكان وه‌ستێنران و كرێكاره‌كانیان ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه كرده‌وه، بازاڕه‌كانی بۆرسه پاشه‌كشه‌یان كرد و رێژه‌ی داخوازیی له‌سه‌ر نه‌وت كه‌م بووه‌وه. ئه‌گه‌ر كارگه‌یه‌ك ماده‌ی خاوی نه‌وت به‌كار نه‌هێنێت، ئه‌وا ماده‌كه هه‌ر له كۆگا ده‌مێنێته‌وه و كارگه‌كه ناچار نییه نه‌وتی تر بكڕێت. له‌م كاته‌شدا كه داخوازیی له‌سه‌ر كڕینی نه‌وت كه‌م ده‌بێته‌وه ئاساییه نرخه‌كه‌شی كه‌م ببێته‌وه.
دووه‌م هۆكار كه نرخی نه‌وتی دابه‌زاند ئه‌و بڕیاره بوو سعوودیه له سه‌ره‌تای مانگی رابردوو دژی رووسیا نای و به به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنان سه‌رووی 50% له نرخی نه‌وتی دابه‌زاند.
به‌وپێیه هۆكاره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان چۆن نرخی نه‌وتیان دابه‌زاند هه‌ر به هه‌نگاو و بڕیاری جیاواز نرخه‌كه‌ش ده‌كرێ به‌رز بكرێته‌وه. بۆ نموونه ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی تره‌مپ له‌چه‌ند رۆژی رابردوو بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی بازاڕی نه‌وت هاویشتی توانرا نرخی نه‌وتی برێنت له 23 دۆلاره‌وه بۆ 32 دۆلار به‌رز ببێته‌وه.
ئه‌گه‌ر بڕیاری گونجاو بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت نه‌درێ ئه‌وا نرخه‌كه‌ی زیاتر داده‌به‌زێت
سبه‌ی دووشه‌م شه‌شی نیسان بڕیار بوو ئۆپێك و رووسیا كۆ ببنه‌وه، به‌ڵام شه‌وی رابردوو باس له دواخرانی كرا و هه‌ر جۆره كێشه‌یه‌ك له‌م هه‌نگاوانه بێته پێشه‌وه و ئه‌گه‌ر بڕیاری گونجاو بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت نه‌درێ ئه‌وا نرخه‌كه‌ی داده‌به‌زێت و پێچه‌وانه‌كه‌شی نرخی نه‌وت به‌رز ده‌كاته‌وه و له‌و كاته‌شدا راسته‌وخۆ كاریگه‌ریی بۆ سه‌ر ئابووری هه‌رێمی كوردستان و به‌رزكردنه‌وه‌ی داهاته‌كه‌ی ده‌بێت.
له‌لایه‌كی تره‌وه سه‌ركه‌وتنی وڵاتان به‌سه‌ر كۆرۆنا ده‌توانێت نرخی نه‌وت به‌رز بكاته‌وه. كاتێك كۆرۆنا كه‌م بكات یان وڵاتان به‌سه‌ریدا زاڵ ببن، ئه‌وا جووڵه به كار و چه‌رخی پیشه‌سازی ده‌كه‌وێت و كه‌ره‌نتینیش كه‌م ده‌كات و دواجار به‌مه داخوازی له‌سه‌ر نه‌وت و به‌نزین زیاد ده‌كات و ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نه‌وتی خاو.
رۆڵی هه‌رێمی كوردستان له به‌رزكردنه‌وه‌ی داهات
هه‌رێمی كوردستان كه داهاتی نه‌وته‌كه‌ی كه‌می كردووه، داهاتی ناوخۆشی به دانپێدانانی خۆی له مانگی رابردوودا بۆ 60 ملیۆن دۆلارا دابه‌زیوه و به‌گشتیه هه‌رێمی كوردستان ده‌توانێت به گرتنه‌به‌ری هه‌ندێك رێوشوێن داهاته‌كه‌ی به‌رز بكاته‌وه به‌شێك له‌و رێوشوێنانه له‌وانه‌یه درێژخایه‌ن و به‌شێكی تری كورتخایه‌ن بێت.
دڵشاد شه‌عبان ئه‌ندامی خولی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ "وشه" باسی له‌وه كرد كه 75 تا 80%ی بودجه و داهاتی هه‌رێمی كوردستان بۆ مه‌به‌ستی دابینكردنی مووچه سوودی لێ وه‌رده‌گیرێت، به ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌ی چاكسازی و نه‌هێشتنی بندیوار له لایه‌ك و كه‌مكردنه‌وه‌ی جه‌یشی پاسه‌وانانی به‌رپرسان له‌لایه‌كی تر و كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی پله‌باڵاكان به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو له داهاتی كوردستان زیاد ده‌كات.
پێشبینی كرابوو 150 تا 170 ملیار دینار له داهاتی ناوخۆ به هۆی چاكسازی به‌رز ببێته‌وه.
ئه‌و روونی ده‌كاته‌وه، كاتی خۆی له په‌رله‌مانی كوردستان به‌پێی راپۆرتێك بۆ داهات ئه‌نجامی دابوو، پێشبینی كرابوو 150 تا 170 ملیار دینار له داهاتی ناوخۆ به هۆی چاكسازی به‌رز ببێته‌وه.
ئه‌و بڕه داهاته ده‌توانێ به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو قه‌ره‌بووی كه‌مبوونه‌وه‌ی داهاتی نه‌وت و ناوخۆی كوردستان بكاته‌وه. جگه له‌مه ئه‌گه‌ر هه‌رێمی كوردستان بتوانێت به ته‌واوی كۆرۆنا كۆنترۆڵ بكات و ده‌ست به چالاكییه بازرگانییه‌كان بكاته‌وه و دامه‌زراوه‌كان چالاك بكرێنه‌وه داهاتی ناوخۆش ئاسایی ده‌بێته‌وه.
دڵشاد شه‌عبان پێی وایه خاڵێكی تر كه ده‌كرێ داهاتی هه‌رێمی كوردستانی پێ به‌رز بكرێته‌وه ئه‌وه‌یه، حكوومه‌تی كوردستان به هاوئاهه‌نگی حكوومه‌تی عێراق هه‌وڵ بدات رێژه‌یه‌كی به‌رچاو له‌و نه‌وته خاوه‌ی به‌رهه‌می ده‌هێنێت خۆی بیپاڵێوێت و داهاته‌كه‌ی بگه‌ڕێنێته‌وه گیرفانی خۆی. به‌گوته‌ی دڵشاد شه‌عبان هێشتا داهاتێكی زۆری عێراق و كوردستان بۆ كڕینی به‌نزین و پێداویستییه‌كانی تری سووته‌مه‌نی ده‌چێته ده‌ره‌وه‌ی عێراق، ده‌كرێ ئه‌مه بقۆزرێته‌وه و داهاته‌كه بۆ ناوخۆ بگه‌ڕێته‌وه و كوردستانیش ده‌توانێت له‌مه‌و‌دوا زۆر سوودمه‌ند بێت و داهاتی زیاتری له بری فرۆشتنی نه‌وت ده‌ست بكه‌وێت.
خاڵێكی تر كه ئه‌ركه‌كه‌ی به‌گوته‌ی شه‌عبان له‌سه‌ر شانی سه‌رۆك بارزانی و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه له پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ عێراق كورد به یه‌كگرتوویی به‌شدار بێت و مافه‌كانی خۆی گره‌نتی بكات و كارێك بكات لانی كه‌م ئه‌و بودجه‌یه‌ی له به‌غداوه بۆ كوردستان دێت نه‌بڕێت و به‌رده‌وام بێت.
پێویسته بگوترێ دكتۆر ئومێد سه‌باح سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پێشتر باسی له‌وه كردبوو كه هه‌رێمی كوردستان %45ی كۆی داهاتی له ده‌ست داوه.
پێوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا پته‌وتر بكرێن
له‌و داهاته‌ی ئێسته له به‌رده‌ستی هه‌رێمی كوردستانه 383 ملیۆن دۆلاری له به‌غداوه دێت. ئه‌و داهاته‌ی له به‌غداوه دێت سێ هێنده‌ی داهاتی ئێسته‌ی نه‌وت و داهاتی ناوخۆیه، بۆیه‌ش پێویسته پارێزگاری لێ بكرێت و پێوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا پته‌وتر بكرێن و هه‌رێمی كوردستان رۆڵی هه‌بێت له دامه‌زراندنی حكوومه‌تی نوێی عێراق.
له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی كۆرۆنا و بڵاوبوونه‌وه‌ی له وڵاتان، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆتایی مانگی شوباته‌وه رێوشوێنه‌كانی ده‌ست پێ كرد و رۆژ به رۆژ توندوتۆڵتری كرد. ئه‌م رێوشوێنانه راسته سه‌ركه‌وتوو بووه و توانراوه گیانی هاووڵاتییان بپارێزێت و هه‌رێمی كوردستان له كاره‌ساتی گه‌وره دوور بخاته‌وه، به‌ڵام هه‌ندێك ده‌رهاویشته‌شی هه‌بووه كه كاریگه‌ریی خستووه‌ته سه‌ر داهاتی تاك و حكوومه‌ت و سه‌رجه‌م كه‌رته‌كان. دامه‌زراوه‌كان زۆربه‌یان داخراون و بڕیاری ئه‌وه دراوه خه‌ڵك له ماڵه‌كانیان بمێننه‌وه. به‌مه زۆربه‌ی چالاكییه ئابوورییه‌كان وه‌ستاون و حكوومه‌ت كه به‌شێك له داهاته‌كانی له رسوومات و باج و مامه‌ڵه‌ی جیاواز و فرۆشتنی به‌نزین و گومرگ ده‌ست ده‌كه‌وت، ئێسته ئه‌و داهاته‌ی نه‌ماوه یان به ته‌واوی كه‌م بووه‌ته‌وه.
له مانگی كانوونی یه‌كه‌می رابردوودا مانگانه 383 ملیۆن دۆلار له عێراقه‌وه ره‌وانه ده‌كرا و 244 ملیۆن دۆلار داهاتی ناوخۆ بووه و 295 ملیۆن دۆلاریش له داهاتی نه‌وت بۆ مووچه ته‌رخان كراوه، مانگی رابردوو له داهاتی نه‌وت 60 ملیۆن دۆلار بۆ مووچه ته‌رخان كرابوو و داهاتی ناوخۆش بۆ 60 ملیۆن دۆلار كه‌می كردبوو كه به بودجه‌كه‌ی عێراقه‌وه ده‌گاته سه‌رووی نیو ملیار دۆلار.
داهات به‌رز ده‌بێته‌وه
مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستان له مانگێكدا سه‌رووی 750 ملیۆن دۆلاری ده‌وێت. به‌وپێیه ئه‌نجامدانی چاكسازی له لایه‌ك، بڕینی بندیوار و كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی پاسه‌وانان و ئه‌و رێوشوێنانه‌ی له پڕۆژه‌ی چاكسازی هه‌ن به خێرایی بودجه‌كه‌ی پێ به‌رز ده‌كرێته‌وه. هاوكات داهاتی ناوخۆیی هه‌رێمی كوردستان دوای نه‌مانی كه‌ره‌نتین و ئاساییبوونه‌وه‌ی دۆخه‌كه و كرانه‌وه‌ی بازاڕ، به خێرایی بۆ هه‌مان ئاستی نزیكه‌ی 250 ملیۆن دۆلار به‌رز ده‌بێته‌وه.
كوردستان كه خاكێكی به‌پیت و كه‌شوهه‌وایه‌كی له‌باری بۆ كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵداری هه‌یه، ده‌توانێت به پشت‌بستن پێی داهاتووی ئابووری خۆی مسۆگه‌ر بكات.
جگه له‌م هه‌نگاوانه‌ی باس كرا، هه‌ندێك هه‌نگاو هه‌ن كه درێژخایه‌نن و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێ زیاتر به‌خۆیدا بچێته‌وه و گرنگییان پێ بدات، ئه‌ویش بریتییه له گرنگیدان به كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵداری. ئه‌م كه‌رته به بناغه‌ی ئاسایشی خۆراكی وڵاتان هه‌ژمار ده‌كرێت و كوردستان كه خاكێكی به‌پیت و كه‌شوهه‌وایه‌كی له‌باری بۆ كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵداری هه‌یه، ده‌توانێت به پشت‌بستن به‌م كه‌رته داهاتوی ئابووری خۆی مسۆگه‌ر بكات.
دواجار به‌و ئه‌نجامه ده‌گه‌ین هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی داهات نابێ ته‌نیا چاوی له كۆبوونه‌وه‌ی ئۆپێك و بڕیاری وڵاتان بێ به‌و هیوایه‌ی چه‌ند دۆلارێك له نرخی نه‌وت به‌رز ببێته‌وه، به‌ڵكو ده‌بێ له ناوخۆ هه‌موو هه‌وڵێكی بخاته‌گه‌ڕ به گڕوتینێكی زۆره‌وه له سه‌رجه‌م ده‌رگاكانی به‌رزكردنه‌وه‌ی داهات بچێته ژووره‌وه و هه‌رێم له به‌غدا و نه‌وت و یارمه‌تیی نێوده‌وڵه‌تیش بێ منه‌ت بكات.