مۆبایله نوێیه‌كه‌ی سامسۆنگ كه له جۆری گالاكسی ئێم 11یه بڕیاره به‌هێزترین پاتریی بۆ دانرێت كه پێشووتر بۆ مۆبایلی گالاكسی ئێس 20 به‌كارهێنراوه.
ماڵپه‌ڕی "
gadgets"ی ته‌كنه‌لۆجی ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه كه مۆبایله‌كه‌ی سامسۆنگ له جۆریی "Galaxy M11"یه و له داهاتوویه‌كی نزیكدا ده‌خرێته بازاڕه‌وه به به‌هێزترین سیستم و باشترین پاتریی و بڕیاره به‌شێوه‌یه‌ك دروست بكرێت كه له‌كاتی ئیشكردندا خاوبوونه‌وه‌ی نه‌بێت.
مۆبایلەکە یەکێک لە بەهێزترین پاترییەکانی هەیە کە هێزەکەی 5000 میلی ئەمپێرە
له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایانه شاره‌زایان ده‌ڵێن، دوای بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌م به‌رهه‌مه گالاكسییه نوێیه‌كه به یه‌كێك له باشترین مۆبایله‌كان هه‌ڵده‌بژێردڕێت، هه‌روه‌ها به‌هۆی هه‌بوونی پاتریی 5000 میلی ئه‌مپێریی كوالێتییه‌كی باشی بۆ مۆبایله‌كه دابین كردووه، به‌ڵام تا ئێسته نرخه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كراوه چونكه له داهاتوویه‌كی نزیكدا ده‌خرێته بازاڕه‌وه.
سامسۆنگ كۆمپانیایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی كۆریای باشووره كه تایبه‌ته به دروستكردنی به‌رهه‌مه ئه‌لیكترۆنییه‌كان، له ساڵی 1938 دامه‌زراوه و ئێسته یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌هێزه‌كانی دنیا بۆ دروستكردنی ئامێری ئه‌لیكترۆنی و خاوه‌نی باشترین مۆبایله له دنیادا و رۆژانه به ملیۆنان به‌رهه‌می ئه‌و كۆمپانیایه ده‌فرۆشرێن.