ئاگەدارییەك لە وەزارەتی ناوخۆوە

:: PM:03:55:07/04/2020 ‌
وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاگەداری ئەو هاووڵاتییانە دەكاتەوە كە داوای گەڕانەوەیان كردبوو. ئەو كەسانەی نامەیان بۆ هاتووە و ئێستە دەتوانن بگەڕێنەوە.

لە ماوەی 24 سەعات گەشتی خۆیان لەگەڵ خێزانەكانیان بكەن
ئەمڕۆ سێشەم حەوتی نیسان، لە ئاگەدارییەكی وەزارەتی ناوخۆ ئاشكرا كراوە، ئەو خێزانانەی فۆرمی گەڕانەوەیان لە رێی ئۆنڵاین پڕ كردووەتەوە و نامەیان بۆ چووە، دەتوانن لە ماوەی 24 سەعات گەشتی خۆیان لەگەڵ خێزانەكانیان بكەن.

ڕوون كراوەتەوە، وەڵامەكە دوای قەدەغەی 48 سەعاتی تەواوەتی هەرێمی كوردستان بووە بۆ هەندێك لە خێزانەكان.

هەفتەی ڕابردوو ژمارەیەك لە هاووڵاتی هەرێمی كوردستان داوای گەڕانەوەیان بۆ شارەكانیان دەكرد، وەزارەتی ناوخۆیش فۆڕمێكی بڵاو كردەوە بۆ داواكاری ئەو هاووڵاتییانە و ئێستە لە ڕێی نامە وەڵامەكە بە هاووڵاتییان دەدرێتەوە.





وشە - رامیار جەواد