به‌رێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندن و پێوه‌ندییه‌كانی پۆلیسی سلێمانی رای گه‌یاند، له لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستخۆشی له ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندانی پۆلیسی سلێمانی كراوه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م حه‌وتی نیسان، پۆلیسی سلێمانی راگه‌یه‌نراوێكی بڵاو كرده‌وه و رای گه‌یاندووه، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له پێوه‌ندییه‌كی ڤیدیۆییدا له‌گه‌ڵ عه‌مید ئاسۆ شێخ ته‌ها به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ده‌ستخۆشی له به‌ڕێوه‌به‌ر و ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی كرد، له به‌رانبه‌ر جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانیان له‌پاراستنی سه‌روماڵی هاووڵاتییان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
داوایكرد وه‌ك هه‌میشه له جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانیاندا، پابه‌ندی رێكاره‌كانی خۆپارێزی بن
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌و پێوه‌ندییه ڤیدیۆییه‌دا له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ستایشی هه‌وڵ و ماندووبوون و شه‌ونخونییه‌كانی پۆلیسی سلێمانی و هێزه ته‌ناهییه‌كانی كرد و به‌ڵێنی دا به هاوكاری و دابینكردنی پێداویستییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، هه‌روه‌ها داواشیكرد وه‌ك هه‌میشه له جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانیاندا، پابه‌ندی رێكاره‌كانی خۆپارێزی بن.
مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان له‌وه‌ته‌ی تۆماركردنی حاڵه‌كانی كۆرۆنا له كوردستان به‌ته‌واوی چاودێری دۆخه‌كه ده‌كات و چه‌ندان جاریش له‌گه‌ڵ ده‌زگا پێوه‌ندیداره‌كان كۆ بووه‌ته‌وه.