پۆلیسێكی زاخۆ كه له یه‌كێك له خاڵه پشكنینه‌كان له ئه‌ركدا بوو، له‌كاتی كاردا منداڵێكی بینی كه له‌ناكاو ته‌ندروستیی تێكچوو، بۆیه به‌په‌له منداڵه‌كه‌ی گه‌یانده نه‌خۆشخانه و ئه‌ركه‌كه‌ی به‌جێ هێشت، به‌مه‌ش منداڵه‌كه‌ی له مردن ڕزگار كرد.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م هه‌شتی نیسان، نه‌شوان كاكۆ پۆلیس له خاڵه پشكنینه‌كانی زاخۆ، باسی ڕووداوی ڕزگاركردنی منداڵه‌كه‌ی زاخۆی له‌كاتی پشكنینی ئۆتۆمبێله‌كان كرد و به "وشه"ی گوت، له‌كاتی ئه‌ركدا بووم و بینیم له‌ناكاو ئۆتۆمبێلێك وه‌ستا، چوومه نزیكه‌وه و بینیم یه‌كێك له سه‌رنشینه‌كانی ناو ئۆتۆمبێله‌كه كه منداڵێكی سێ ساڵانه، تووشی هه‌ناسه‌ته‌نگی بووه و خه‌ریك بوو گیانی له ده‌ست ده‌دا.
تووشی هه‌ناسه‌ته‌نگی بووه و خه‌ریك بوو گیانی له ده‌ست ده‌دا
ئه‌و پۆلیسه ڕاسته‌وخۆ دوای بینینی ئه‌و دیمه‌نه، منداڵه‌كه‌ی له باوه‌ش كردووه و به ئۆتۆمبێلی پۆلیسی هاتوچۆ گه‌یاندوویه‌تیه نه‌خۆشخانه، له ڕێشدا فریاگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كانی بۆ منداڵه‌كه كردووه، هه‌ر له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌وه هه‌ناسه‌ی گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
منداڵه‌كه گه‌یشتووه‌ته نه‌خۆشخانه و پزیشكه‌كان چاره‌سه‌ری ته‌واویان بۆ كردووه، دواتر به پۆلیسه‌كه‌یان ڕاگه‌یاندووه، ئه‌گه‌ر ئه‌و نه‌بووایه، ئه‌و منداڵه دۆخی له مه‌ترسیدا ده‌بوو، بۆیه وه‌ك ڕێزێك خه‌ڵاتێك له‌لایه‌ن نه‌خۆشخانه‌كه‌وه به پۆلیسه‌كه درا.
نه‌شوان گوتی، ده‌مزانی باری دارایی ئه‌و خێزانه باش نییه، بۆیه ڕاسته‌وخۆ خه‌ڵاته‌كه‌م پێشكه‌شی منداڵه‌كه كرد كه 200 هه‌زار دیناری عێراقی بوو.
زاخۆ/ نه‌وزاد هلۆری