ئه‌مڕۆ كۆمپانیای ڤیڤۆ نوێترین به‌رهه‌می بڵاو كرده‌وه كه مۆبایلێكی به‌هێزه له جۆری "وای 50" و تێیدا سیستمێكی به‌هێزی به‌كار هێناوه له‌گه‌ڵ دیزاینێكی سه‌رنجڕاكێش كه بووه‌ته جێگای سه‌رنجی خه‌ڵكی.
ماڵپه‌ڕی"
gadgets"ی ته‌كنه‌لۆجی بابه‌تێكی له‌باره‌ی به‌رهه‌مێكی تری ڤیڤۆ بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای ڤیڤۆ نوێترین مۆبایلی جۆری "وای 50"ی بڵاو كردووه‌ته‌وه و گوتوویه‌تی، ئه‌م به‌رهه‌مه یه‌كێكه له ناوازه‌ترین جۆری مۆبایله‌كانمان و سیسته‌مێكی به‌هێزمان تێدا به‌كارهێناوه كه توانای كاركردنی هه‌یه به‌شێوه‌یه‌كی خێرا.
ئەم مۆبایلەی ڤیڤۆ یەکێک دەبێ لە بەهێزەکان، چونکە خاوەنی پرۆسێسەرێکی بەهێز و ڕامی هەشت گێگابایتییە
ڤیڤۆ له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م مۆبایله‌وه گوتوویه‌تی، ڤیڤۆ وای 50 خاوه‌نی شاشه‌یه‌كی گه‌وره و جوانه كه قه‌باره‌كه‌ی 6.53 ئینجه روونییه‌كه‌ی 1080 به 2340 پیكسڵه، هه‌روه‌ها ڕامی هه‌شت گێگابایته له‌گه‌ڵ پرۆسێسه‌رێكی به‌هێز كه به میدیاتێك هیلیۆی P65 كارده‌كات كه خێراییه‌كی زۆری پێ به‌خشیوه و سیستمێكی نوێشه، ئه‌مه‌یش وای كردووه نرخه‌كه‌ی بگاته 250 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
ڤیڤۆ یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی چین بۆ دروستكردنی مۆبایل و ئامێره ته‌كنه‌لۆجییه به‌هێزه‌كان، ئه‌و كۆمپانیایه له ساڵی 2009 له‌سه‌ر ده‌ستی "شین وی" چینی دامه‌زراوه كه ئێسته كۆمپانیاكه یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا و مانگانه و ساڵانه به‌رهه‌می ناوازه و به‌هێزه ده‌خاته بازاڕه‌كانه‌وه.