كەشناسی وادەی باران بارینی ڕاگەیاند

:: AM:11:57:09/04/2020 ‌
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕای گەیاند، ئەمڕۆ و سبەی باران دەبارێت و لە هەندێك شوێن هەورە تریشقەش دەبێت.

لە درەنگانی شەو دەگۆڕێت بۆ لێزمە باران و هەورەتریشقە
ئەمڕۆ پێنجشەم نۆی نیسان، لە ڕاگەیەنراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ئاشكرا كراوە، پێشبینی دەكرێت ئەمڕۆ ئاسمان نیمچەهەور بێت و پاشان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، لەگەڵ بارینی نمەباران لە درەنگانی شەو دەگۆڕێت بۆ لێزمە باران و هەورەتریشقە.

لەبارەی كەشوهەوای سبەی هەینی كەشناسی روونی كردووەتەوە، سبەی ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و لە هەندێك كات دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لەكات و شوێنی جیاواز باران دەبارێت و لە ناوچە شاخاوییەكان بارانبارین زیاتر دەبێت.

هەرێمی كوردستان كاریگەرە بە كەشوهەوای دەریای ناوەڕاست و دەریای سوور، ساڵانە لە هەندێك شوێن زیاتر لە دوو هەزار ملم بارانی لێ‌ دەبارێت، لە ناوچە شاخاوییەكانیش بەفرێكی زۆر دەبارێت.



وشە - رامیار جەواد