نرخی زێڕ به خێرایی له به‌رزبوونه‌وه‌دایه و گه‌یشتووه‌ته به‌رزترین ئاست كه له هه‌شت ساڵی رابردوو تۆمار كرابێت. كاریگه‌رییه خراپه‌كانی كۆرۆنا بۆسه‌ر ئابووری دنیا به گرنگترین هۆكار هه‌ژمار ده‌كرێت.
به‌گوێره‌ی
dailyfx ئه‌مڕۆ سێشه‌م 14ی نیسانی ساڵی 2020 نرخی ئۆنسێك زێڕی 24 عه‌یار بۆ هه‌زار و 718 دۆلار هه‌ڵكشا. دواجار له كۆتایی ساڵی 2012 نرخی زێڕ له‌م ئاسته به‌رزه فرۆشراوه.
له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه نزیكه‌ی 150 دۆلار له هه‌ر ئۆنسێكی زێڕ هه‌ڵكشاوه و له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵیشه‌وه نزیكه‌ی 200 دۆلار له هه‌ر ئۆنسێك زێڕ به‌رز بووه‌ته‌وه.
له هه‌رێمی كوردستان مسقاڵی زێڕی 21 عه‌یار به 296 هه‌زار دیناره
له هه‌رێمی كوردستان مسقاڵی زێڕی 21 عه‌یار به 296 هه‌زار دینار، 18 عه‌یار به 256 هه‌زار دینار و 24 عه‌یاریش به 335 هه‌زار دینار ده‌فرۆشرێت.
گرنگترین هۆكاری هه‌ڵكشانی نرخی زێڕ بۆ دۆخی ناله‌باری ئابووری دنیا ده‌گه‌ڕێته‌وه. كۆرۆنا زۆربه‌ی كه‌رته‌كانی ئابووری وه‌ستاندووه و هۆكار بووه له‌وه‌ی سه‌رمایه‌داران و خاوه‌ن پیشه و بازرگانان زیانیان به‌ربكه‌وێت. جگه له هه‌ندێك كۆمپانیا نه‌بێت زۆربه‌ی كۆمپانیاكانی دنیا زیانیان به‌ركه‌وتووه و سه‌رمایه‌كانیان كه‌متر بووه‌ته‌وه.
له‌م دۆخه‌دا خه‌ڵك روو له كڕینی زێڕ ده‌كات، چونكه سه‌رمایه‌كی به متمانه‌یه و كاتێكیش داواكاری له‌سه‌ر كڕینی كاڵایه‌ك زۆر بێت، ئه‌وا نرخه‌كه‌شتی به‌رز ده‌بێته‌وه.
له‌لایه‌كی تره‌وه بۆرسه‌كانی دنیا له ژێر كاریگه‌ریی ئه‌و گۆڕانكارییه ئابوورییانه تووشی هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی خێرا بوون و چیر خه‌ڵك نا‌وێرن پاره‌كانیان له بۆرسه خه‌رج بكه‌ن و به هیوای قازانج پشك بكڕن.