سه‌رۆكى لیژنه‌ى سه‌ندیكاى عه‌لوه‌ى سلێمانى ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، هیچ گرفتێك له خۆراك و میوه نییه له عه‌لوه‌ى سلێمانی و ڕۆژانه خۆراك و میوه‌ى پێویست ده‌گاته ناو عه‌لوه و له‌وێوه دابه‌ش ده‌كرێت.
سلێمانى له‌و دۆخه‌شدا ڕووبه‌ڕووى هیچ گرفتێك نه‌بووه‌ته‌وه و به‌رده‌وام خۆراكه‌كان هاتوون
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 17ى نیسان، سه‌روه‌ر عه‌لى، سه‌رۆكى لیژنه‌ى سه‌ندیكاى عه‌لوه‌ى سلێمانى به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، له عه‌لوه‌ى سلێمانى ڕۆژانه خۆراك و سه‌وزه و میوه دابه‌ش ده‌كرێت به‌سه‌ر ناوچه‌كان و هیچ گرفتێك نییه و نرخه‌كانیش وه‌ك خۆیانن و زۆر باش و جێگیرین.
زیاتر گوتى، به‌رده‌وام سه‌وزه و میوه له ئێران دێته ناو عه‌لوه و ئێسته هیچ گرفتێكى كه‌مى خۆراكمان نییه و به‌شى پێویستى ده‌گاته شارى سلێمانى، له‌و دۆخه‌شدا ڕووبه‌ڕووى هیچ گرفتێك نه‌بووینه‌ته‌وه و به‌رده‌وام خۆراكه‌كان هاتوون.
ڕوونى كرده‌وه، نرخه‌كان وه‌ك خۆیانن، هیچ به‌رزبوونه‌وه و گرانبوون ڕووینه‌داوه، بگره هه‌ندێك له میوه و سه‌وزه‌مه‌نییه‌كان نرخه‌كه‌یان دابه‌زیووه، ئه‌وهی‌ش له به‌رژه‌وه‌ندى هاووڵاتییاندایه و به‌رده‌وام عه‌لوه‌ش كراوه‌ته‌وه.
محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د، خاوه‌ن دووكان له عه‌لوه‌ى سلێمانى به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، له‌و دۆخه‌ى كه دروست بووه به‌هۆى كۆرۆناوه، به‌رده‌وام عه‌لوه‌ى سلێمانى خۆراك و میوه‌ى پێویستى ڕۆژانه‌ى هاووڵاتییانى به ده‌ست گه‌شتووه و دابه‌شكراوه به‌سه‌ر ناوچه‌كان.
ئاشكراى كرد، هیچ گرفتێكى خۆراك نییه، ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت باره‌كان كه‌مێك دره‌نگ ده‌گه‌ن، ئه‌وه‌ش كاتییه و چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.
سلێمانى/ هۆشیار عه‌لى