پەرلەمانتارێكی كورد بۆ "وشه‌": هیچ كێشه‌یه‌ك ڕووبه‌ڕووى كازمى نابێته‌وه‌

:: PM:03:36:17/04/2020 ‌
ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە كابینە وه‌زارییەكەی سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراوی عێراق ڕای گەیاند، هیچ گفتوگكۆیه‌ك له‌ نێوان سوونه‌ و شیعه‌ و كورد نه‌كراوه‌ چوونكه‌ سه‌ره‌تا پێویستمان به‌وه‌یه‌ ناوى كاندیده‌كان بۆ وه‌زاره‌ته‌كانى عێراق بگاته‌ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران.

هیچ ناوێك دیارى نه‌كراوه‌ بۆ هیچ وه‌زاره‌تێك
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 17ى نیسان، مەیادە نەجار ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان به‌ "وشه‌"ى ڕاگه‌یاند، "تاكو ئێسته‌  له‌ نێوان كوتله‌ سیاسییه‌كان به‌فرمى هیچ گفتوگۆیه‌ك ده‌ستى پێ نه‌كردووه‌، چوونكه‌ سه‌ره‌تا پێویستمان به‌وه‌یه‌ ناوى كاندیده‌كان بۆ وه‌زاره‌ته‌كانى عێراق بگاته‌ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران".

ڕوونى كرده‌وه‌، پشكى كورد له‌ وه‌زاره‌ته‌كانى عێراق دیارن، به‌ڵام تا ئه‌م ساته‌ هیچ ناوێك دیارى نه‌كراوه‌ بۆ هیچ وه‌زاره‌تێك، ناوه‌كانیش نه‌گه‌یشتووه‌ته‌ په‌رله‌مان".

زیاتر گوتى، به‌مزووانه‌ دانیشتنى په‌رله‌مان ناكرێت، پێویسته‌ یه‌كه‌م جار ناوه‌كان بگاته‌ په‌ره‌لمان دواتر، 48 سه‌عات دواى ڕاگه‌یاندنى ناوه‌كان كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مان ده‌كرێت.

ڕاى گه‌یاند،‌ "موستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو ده‌توانێت زۆر بە خێرایی كابینەكەی ئامادە بكات و زووپێكى بهێنێت به‌هۆى ئه‌وه‌ى زۆرینه‌ى كووتله‌ سیاسیه‌ شیعه‌كان له‌ سه‌رى ڕێكه‌وتوون".

مستەفا كازمی، سەرۆكی هەواڵگری عێراق، لە 9ی ئەم مانگە بە كۆدەنگی شیعە و نیشتمانی هەموو پێكهاتەكانی عێراق و لە رێورەسمێك بە بەشداری نوێنەری تەواوی هێزە سیاسییە كاریگەرەكان، بۆ پێكهێنانی حكوومەتی نوێی عێراق هاتە راسپاردن.

لەوكاتەی كازمی، 30 رۆژی لەپێشە بۆ پێكهێنانی حكوومەتەكەی، بەڵام بەهۆی رەزامەندیی زۆرینەی شیعە و كورد و سوننە و ئەمەریكا و لە سایەتی بێدەنگی شەقام و ئەو تەنگژە گەورانەی هەن، چاوەڕوان دەكرێت حكوومەتەكەی لە ماوەیەكی كەمی داهاتوو پێكبهێنرێت و لە پەرلەمان دەنگی لەسەر بدرێت.


وشە - محەمەد میران