میدیاكانی تاقمی لاهوور جه‌نگی بڵاویان كرده‌وه، گوایه ده‌رمان و پێداویستیی پزیشكی كه چاره‌سه‌ری كۆرۆنایه بۆ رۆژهه‌ڵاتی كوردستانیان ناردوه، له‌به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌دا ڕۆژنامه‌نووسێكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان رای ده‌گه‌یه‌نێت، تیرۆر و راده‌ستمان مه‌كه‌نه‌وه، یارمه‌تیمان ناوێت.
تاقمه‌كه‌ى ناو یه‌كێتى سیاسه‌تى ئیران جێبه‌جێ ده‌كه‌ن
ئه‌مڕۆ شه‌موو 18ی نیسان، عه‌لی جوانمه‌ردی رۆژنامه‌نووس و ئه‌وكه‌سه‌ی تاوانی خیانه‌تی چه‌ند كه‌سێكی له ناو یه‌كێتی له كه‌یسی مسته‌فا سه‌لیمی ئاشكرا كرد و له‌واڵی خۆی له فه‌یسبووك رای گه‌یاندووه، سوپای پاسداران پاش كوشتنی ھه‌ر تێكۆشه‌رێكی كوردی ڕۆژھه‌ڵات، پێوه‌ندی به بنه‌ماڵه‌كه‌یه‌وه ده‌كات و به فێڵ و تكا و ھه‌ڕه‌شه داوایان لێ ده‌كات بێده‌نگ بن و وتوێژ له‌گه‌ڵ ھیچ ڕاگه‌یاندنێكی ده‌ره‌وه نه‌كه‌ن.
ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسه ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئێسته ئه‌و تاقمه شه‌ش كه‌سییه‌ی ناو یه‌كێتییش، ھه‌مان سیاسه‌ت پێڕه‌و ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، "تیرۆر و ڕاده‌ستی دوژمنمان مه‌كه‌نه‌وه، یارمه‌تیمان ناوێ".
عه‌لی جوانمه‌ردی ئه‌وه‌یش ده‌خاته ڕوو، ده‌رمانی چاره‌سه‌ری كۆرۆنا له ئه‌مه‌ریكا و سه‌رانسه‌ری دنیا نه‌دۆزراوه‌ته‌وه و ڕوون نییه مه‌به‌ست له ده‌رمانی چاره‌سه‌ری چییه كه بۆ ڕۆژهه‌ڵاتیان ناردوه.
هه‌فته‌ی رابردوو گرووپێكی ناو یه‌كێتی، مسته‌فا سه‌لیمیان راده‌ستی سوپای پاسداران كردوه كه له زیندان رای كردبوو هاواری بۆ باشووری كوردستان هێنابوو، به‌ڵام گرووپه‌كه‌ی لاهوور جه‌نگی دوای راده‌ستكردنه‌وه‌ی ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌ی دیمكوراتی كوردستانی ئێران، له‌لایه‌ن سوپای پاسدارانه‌وه له سێداره درا.