ئه‌ندامێكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان رای ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و تاقمه‌ی لاهوور كه باسی دوو ئیداره‌یی ده‌كه‌ن، گوزارشت له ته‌واوی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ناكه‌ن.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 19ی نیسان، سه‌عید هه‌ركی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی پارتی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، تاقمێك هه‌ن له ناو یه‌كێتی ده‌هۆڵی دوو ئیداره‌یی لێ ده‌ده‌ن، به‌ڵام ئه‌مه ته‌نیا ڕای خۆیانه و به‌شێكی زۆری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆچوونه‌دا نییه.
ئه‌و تاقمه‌ی ناو یه‌كێتی هه‌ركات زانییان پارتی له‌وپه‌ڕی به‌هێزیدایه، ئه‌وان كێشه‌یه‌ك دروست ده‌كه‌ن
روونی كرده‌وه كه ئه‌و تاقمه‌ی ناو یه‌كێتی هه‌ركات زانییان پارتی له‌وپه‌ڕی به‌هێزیدایه، ئه‌وان كێشه‌یه‌ك دروست ده‌كه‌ن و فیتنه‌یه‌ك ده‌خوڵقێنن، بۆ ئه‌وه‌ی زه‌ینی خه‌ڵك له‌سه‌ر به‌هێزیی پارتی و حوكمڕانییه‌كه‌ی لابه‌رن.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره گوتی، حكوومه‌ت ئێسته پرسی چاكسازی و خزمه‌تكردنی هاووڵاتییانی هه‌ڵگرتووه، ئه‌و تاقمه‌یش له‌وه ترساون، بۆیه كێشه دروست ده‌كه‌ن.
لای خۆیه‌وه عه‌بدوڵا مه‌حموود چاودێری سیاسی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، بنه‌ماڵه‌ی لاهوور جه‌نگی به ساخته‌كاری ده‌ستیان به‌سه‌ر داهات و هێزی یه‌كێتیدا گرت و ئێسته هه‌رچی بیانه‌وێت ده‌یكه‌ن.
تاقمه‌كه‌ی لاهوور ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه دوای ئه‌وه‌ی یاخیبوونیان له حكوومه‌ت به‌هۆی چاكسازی و پێشڤه‌چوونه‌كان ئاشكرابوو، كه‌وتنه بڵاوكردنه‌وه‌ی پرسی دوو ئیداره‌یی و شه‌ڕی ناوخۆ كه ئه‌وه‌یش له‌لایه‌ن لایه‌نه سیاسییه‌كانه‌وه سه‌ركۆنه ده‌كرێَ.
سلێمانی/ هه‌ستیار عه‌بدوڵا