وێڕای ئەوەی لە هەرێمی کوردستان خەریکە کۆتایی دێ، ئاماره‌كانی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له عێراق به‌رز ده‌بێته‌وه. وەزارەتی تەندروستیی عێراق، له نوێترین ئاماریدا ڕای گەیاند، ئەمڕۆ 26 تووشبووی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ته‌واوی عێراق تۆمار کراون.
کۆی تووشبووان گەیشتە 1539 كه‌س
ماوەی هه‌فته‌یه‌كه ژمارەی حاڵەتەكانی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عێراق زیاتر دەبێت، ئەمڕۆ یه‌كشه‌م 19ى نیسان، دكتۆر سه‌یف موتڵه‌گ گوته‌بێژی فه‌رمیی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "ئەمڕۆ 26 توشبووی نوێی ڤایرۆسى کۆرۆنا لە عێراق تۆمار کراوە و کۆی تووشبووان گەیشتە 1539 كه‌س."
زیاتر گوتى، "له‌ماوه‌ى 24 سه‌عاتى ڕابردوودا پشكنینی پزیشكی بۆ 2.226 گومان‌لێكراو و به‌ركه‌وتوو ئه‌نجامدراوه ده‌ركه‌وتووه 26 حاڵه‌تی نویی تووشبوون به‌و ڤایرۆسه له به‌غدا و نه‌جه‌ف و به‌سڕه و واست و بابل و زیقارن".
ئاشكراى كرد، "له‌ماوه‌ی ئه‌و 24 سه‌عاته‌ى ڕابردوودا له ته‌واوى عیچراق و هه‌رێمى كوردستان هیچ حاڵه‌تێكی گیان له ده‌ست دان به‌هۆی كۆرۆنا تۆمار نه‌كراوه، له‌كاتێكدا 56 حاڵه‌تی چاك بوونه‌وه له شاره‌كانى به‌غدا و نه‌جه‌ف و سلێمانی و هه‌ولێر و به‌سڕه و زیقاڕ و كه‌ربه‌لا و كه‌ركووك و واست هه‌بووه".
به‌مشێوه‌یه كۆی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له سه‌رانسه‌ری عێراق به هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ش ژماره‌یان گه‌یشتووه‌ته 1.539 حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش 82 كوس به‌هۆی په‌تاكه‌وه گیانیان له ده‌ست داوه، له به‌رانبه‌ردا تا ئێسته 1.009 كه‌س له ڤایرۆسه‌كه چاك بوونه‌ته‌وه.
له به‌رانبه‌ردا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 19ى نیسان، وەزارەتی تەندروستی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕاى گه‌یاند، لە ماوەی 24 سه‌عاتی ڕابردوودا 1265 پشكنین ئەنجامدراوە و هیچ توشبویەکی نوێی كۆرۆنا لە هەرێم تۆمار نەکراوە، ئێسته هەزار و 673 کەس لە کەڕەنتینەکاندان، له سه‌ره‌تاوه کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان گەشتە 337 تووشبوو، لە نێویاندا چوار مردن هەیە و 250 نەخۆش چاکبووەتەوە، ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.