پۆلیسی هه‌ولێر رای گه‌یاند، ژنێكیان گرتووه كه فێڵی كردووه و چه‌كی بانكی بێ حیسابی به‌كار هێناوه.
له ژماره‌یه‌ك له پارێزگاكانی عێراق خه‌ڵكی فریو داوه
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 19ی نیسان، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلسی هه‌ولێر بڵاوی كرده‌وه كه ژنێكی به ره‌گه‌ز عه‌ره‌ب به ناوی (ا.س.ی) به تۆمه‌تی فێڵكردن و به‌كارهێنانی چه‌كی بانكی بێ حیساب بانكی گیراوه كه له ژماره‌یه‌ك له پارێزگاكانی عێراق خه‌ڵكی فریو داوه، گوایه كۆمپانیای فڕۆكه‌وانی و ڤیزای ئیسپانیای هه‌یه و پاره‌یه‌كی خه‌یاڵیی له هاووڵاتیيان وه‌رگرتووه.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌یش كراوه كه ئه‌و ژنه له زۆرێك له پارێزگاكانی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق به تۆمه‌تی فێڵكردن بریاری گرتنی بۆ ده‌رچوو بوو، نه‌توانرابوو بگیرێ، به‌ڵام له هه‌ولێر گیرا.
دووپاتیش له‌وه كراوه‌ته‌وه كه په‌راوی لێكۆڵینه‌وه بۆ ئه‌و ژنه عه‌ره‌به كراوه‌ته‌وه.