جارێكی تر دۆسیه‌ی خاوه‌ن پشكه‌كانی چاڤی لاند و شاسوار عه‌بدولواحید سه‌ر هه‌ڵده‌داته‌وه و ئاشكرا ده‌كرێ كه شاسوار 20 ملیۆن دۆلاری خاوه‌ن پشكه‌كان قه‌رزاره و ئاماده نییه بیداته‌وه.
ئه‌مشه‌و یه‌كشه‌م 19ی نیسان، نه‌ژاد عه‌لی یه‌كێك له خاوه‌ن پشكه‌كانی چاڤی لاند به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، شاسوار له سلێمانی به‌رده‌وامی به كاره نایاساییه‌كانی ده‌دات و له‌گه‌ڵ چه‌ند به‌رپرسێكی تر له شاره‌كه‌دا هاوبه‌شیان له پڕۆژه‌كاندا هه‌یه.
هه‌ندێك له به‌رپرسانی سلێمانی پشتیوانی شاسوارن
ئاشكرای كرد كه شاسوار زیاتر له 20 ملیۆن دۆلاری خاوه‌ن پشكه‌كان قه‌رزداره، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ چه‌ند دادوه‌رێك ده‌ستی تێكه‌ڵاوه دۆسیه‌كه‌ی له دادگا ناجووڵێ.
لای خۆیه‌وه شوان كه‌ریم زراری، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان به "وشه"ی راگه‌یاند، هه‌ندێك له به‌رپرسانی سلێمانی پشتیوانی شاسوارن و رێ ناده‌ن دۆسییه‌كانی له دادگا یه‌كلا بێته‌وه.
شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكی جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێیه و دوای ئه‌وه‌ی له‌كاری بازرگانی شكستی هێنا حزبێكی سیاسیی دامه‌زراند، به‌ڵام حزبه‌كه‌یش رووه‌وه و شكسته و تا ئێسته ده‌یان كه‌سی لێ جیابووه‌ته‌وه.
سلێمانی/ هه‌ستیار عه‌بدوڵا