د‌یڤید رۆزنبێرگی نووسه‌ر بابه‌تێكی له ڕۆژنامه‌ی هائارتسی ئیسرائیلی بڵاوكردووه‌ته‌وه و باس له‌وه ده‌كات كه ماوه‌ی زیاتر له مانگێكه مۆسكۆ و ڕیاز كه له‌لایه‌ن پوتین و محه‌مه‌د بن سه‌لمانه‌وه سه‌ركردایه‌تی ده‌كرێن، له جه‌نگێكی قووڵ و شاراوه‌دان له‌سه‌ر زێڕی ڕه‌ش "نه‌وت"، هه‌رچه‌نده ڕووسیا گورزی له سعوودیه وه‌شاند و دواجاریش سعوودیه توانی مۆسكۆ بێنێته ژێر باری كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت، به‌ڵام شاره‌زایان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، هه‌ردوولا سه‌ركه‌وتنیان له بۆچوونه‌كانیان به‌ده‌ستهێنا، به‌ڵام به باجی قورسه‌وه، بۆیه ده‌كرێ به دوو سه‌ركه‌وتووی دۆڕاو ناو ببرێن.
ململانێكانی
بن سه‌لمان و پوتین له‌سه‌ر هه‌نارده‌ی نه‌وت وای كرد به ڕێژه‌یه‌كی ره‌ها نرخی نه‌وت ڕوو له دابه‌زین بكات، به‌جۆرێك له نزیكه‌ی 60 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێكه‌وه، بۆ كه‌متر له 30 دۆلار دابه‌زی، ئه‌مه‌یش وڵاتانی هه‌نارده‌كاری نه‌وتی تووشی ته‌نگژه‌یه‌كی قووڵی دارایی و ئابووری كردووه و هه‌مووان ترسیان له دۆخه‌كه بوو، بۆیه هه‌ر زوو كۆبوونه‌وه‌كانی ئۆپێك پله‌س ده‌ستیان پێكرد.
نووسه‌ر ده‌ڵێ، پوتین سه‌ره‌تا به هه‌نارده‌ی زیاتری نه‌وت، گورزی گه‌وره‌ی له سعوودیه و وڵاتانی ئۆپێك دا، نرخی نه‌وت هاڕه‌ی كرد، به‌ڵام دواجار له ئه‌نجامی ڕێككه‌وتنی وڵاتانی ئۆپێك پله‌س كه بڕیار درا به ڕێژه‌ی نزیكه‌ی 10 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت له ڕۆژێكدا هه‌نارده كه‌م بكرێته‌وه، سعوودیه خۆی به سه‌ركه‌وتوو له ململانێ و یارییه‌كه ده‌زانێت، به‌ڵام هه‌ردوولا باجی گه‌وره‌یان دا، كاتێك پوتین نرخی نه‌وتی دابه‌زاند ڕووسیا قازانجی كرد، وڵاتانی ئۆپێك زیان، كاتێكیش هه‌نارده‌ی نه‌وت به ڕێككه‌وتن كه‌مكرایه‌وه، پێشبینی ده‌كرێ پوتین زیانی زۆر بكات.
پوتین له مانگی ئادار/مارس ڕه‌تی كرده‌وه كه هه‌نارده‌ی نه‌وت كه‌م بكاته‌وه، پابه‌ندی بڕیار و ڕێوشوێنه‌كانی ئۆپێك بێت، كه به دیاریكراوی له‌لایه‌ن سعوودیه‌وه ڕێبه‌رایه‌تی ئۆپێك ده‌كرێت، له‌وكاته‌یش نرخی نه‌وت به ته‌واوی ڕووی داڕمان كرد، ئه‌مه‌یش له كاتێكدابوو كه ئابووری جیهان به ته‌واوی كه‌وته مه‌ترسییه‌وه، به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئه‌گه‌ر ئه‌م ڤایرۆسه له جیهان بڵاو نه‌ببووایه‌وه، پێشبینی ده‌كرا پوتین براوه‌ی یه‌كه‌می ئه‌و جه‌نگه بێ، به‌ڵام مۆسكۆ دووباره پێداچوونه‌وه‌ی به كارتی نه‌وت كرد، چونكه مه‌ترسی هه‌بوو، نه‌وت هیچ نرخێكی نه‌مێنێ، چونكه جیهان به ته‌واوی سیاسه‌تی ده‌ستپێوه‌رگرتنیان گرته‌به‌ر و خواست له‌سه‌ر نه‌وت به ته‌واوی ڕووی له كه‌مبوون كرد و مه‌ترسی هه‌بوو، كه هۆكاری جیاوازی و به‌رزی و نزمی نرخ، كه پێشتر له‌سه‌ر بڕی هه‌ناره‌ده‌ی زۆر و كه‌می نه‌وت بوو، هۆكارێكی تریشی بۆ زیاد ده‌بێ، كه ئه‌ویش په‌تای كۆرۆنایه، له‌به‌ر ئه‌وه پوتین ناچاربوو بچێته‌وه ناو دانوستاندنه‌كانی ئۆپێك پله‌س.
پوتین دواجار هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌مكرده‌وه و زیانی زۆر ده‌كات
له تۆڵه‌ی ئه‌م كاره‌ی مۆسكۆ، محه‌مه‌د بن سه‌لمانیش هه‌نارده‌ی نه‌وتی زیاد كرد و هاوكاری و خزمه‌تی به‌رچاویشی پێشكه‌ش به وڵاتان كرد كه نه‌وتی سعوودیه بكڕن، ئامانجیشی له‌وه بریتی بوو له‌وه‌ی كه هه‌رچه‌ند ڕووسیا بۆ ده‌سكه‌وتی ئابووری هه‌نارده‌ی نه‌وتی زیاد كردووه، به‌ڵام به ده‌رفه‌ته زۆره‌كانی وڵاتان ناچار بكات، كه نه‌وتی ڕووسیا نه‌كڕن و ڕوو له سعوودیه بكه‌ن.
دواجار به نێوه‌ندگیری تره‌مپ هه‌ردوولا ڕازیبوون ده‌ست به دانوستاندنه‌كان بكرێته‌وه و گه‌یشتن به ڕێككه‌وتن كه هه‌نارده‌ی نه‌وت كه‌م بكه‌نه‌وه، ئه‌مه‌یش زۆرترین بڕ ده‌بێ، له‌وه‌ته‌ی كه وڵاتانی هه‌نارده‌كاری نه‌وت ده‌ستیان به گفتوگۆكردووه بۆ خستنه‌گه‌ڕی هه‌وڵه‌كان به ئامانجی به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی نه‌وت، سعوودیه زۆرترین بڕی نه‌وتی به‌رهه‌م هێنا و ئێسته‌یش كه پوتین به كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌نارده ڕازی بووه، ئه‌مبار و كۆگاكانی سعوودیه پڕبوون له نه‌وت و به گوێره‌ی ڕێككه‌وتنه‌كه‌یش ناتوانرێ هه‌نارده بكرێن، بۆیه ئه‌مه‌یش به گه‌وره‌ترین زیان داده‌نرێ بۆ محه‌مه‌د بن سه‌لمان.
هه‌رچه‌نده له ڕووی بۆچوونه‌وه بن سه‌لمان توانی ڕووسیا بهێنێته سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه هه‌نارده‌ی نه‌وت كه‌م بكه‌نه‌وه، به‌ڵام له ڕووی ئابوورییه‌وه جیا له‌وه‌ی له ڕابردوو زۆرترین بڕی نه‌وتی وڵاته‌كه‌ی هه‌رزانفرۆش كرد كه زیانه‌كانی ده‌گاته ملیاران دۆلار، ئێسته‌یش ڕێژه‌یه‌كی بێ سنووری نه‌وت له كۆگاكانی سعوودیه هه‌ن و نه ده‌فرۆشرێن و نه ده‌شتوانرێ هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه بكرێن، به‌هۆی رێككه‌وتنه‌كه‌وه.
بن سه‌لمان شكست دێنێ له ڕوانگه‌ی 2030 كه ده‌سپێشخه‌ری و زنجیره‌یه‌ك پرۆژه‌ی ستراتیجین به‌هۆی ئه‌و زیانانه‌ی له ئه‌نجامی دابه‌زینی نرخی نه‌وته‌وه تووشی بووه
جیا له‌وه‌یش ئه‌م هه‌نگاوه زیانێكی گه‌وره‌ی به پرۆژه‌ی ڕوانینی 2030ی محه‌مه‌د بن سه‌لمان گه‌یاندووه، چونكه ئه‌و سه‌دان ملیار دۆلاره‌ی كه بۆ خزمه‌تی پرۆژه‌كه و ماسته‌رپلانه‌كه‌ی دیارییكراوه، به جۆرێك خه‌ملێنراوه كه نرخی به‌رمیلێك نه‌وت بگات به 91 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، ئێسته نرخه‌كه سێیه‌كی ئه‌و ژماره‌یه كه له پرۆژه‌كه‌ی بن سه‌لمان خه‌ملاندنی بۆ كراوه. له‌به‌ر ئه‌وه به لێكدانه‌وه‌ی هه‌موو دیو و ڕه‌هه‌نده‌كان هه‌م پوتین و هه‌م بن سه‌لمان دوو براوه‌ن له ڕووكه‌ش دا و له ڕووی ئابوورییه‌وه‌یش دوو دۆڕاون كه زیانی گه‌وره‌یان به ئابووری وڵاته‌كه‌یان گه‌یاندووه.