سه‌ره‌ڕای ئه‌و رێككه‌وتن و گرێبه‌سته گرینگانه‌ی له دوو هه‌فته‌ی رابردوو له پێناو به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی نه‌وت ئه‌نجام دران كه‌چی نرخه‌كه‌ی رووی له دابه‌زین كردووه. نه‌وتی ته‌كساسی ئه‌مه‌ریكا نزمترین نرخی له دوو ده‌یه‌ی رابردوو تۆمار كرد
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 20ی نیسان هه‌فته‌یه‌كی نوێ له بازاڕی بۆرسه كرایه‌وه و له چه‌ند سه‌عاتی یه‌كه‌می ئه‌و بازاره‌ش نرخی نه‌وت زیاتر دابه‌زیوه. به‌گوێره‌ی
dailyfx نرخی نه‌وتی ته‌كساسی ئه‌مه‌ریكی هه‌ر ئه‌مڕۆ 14% له نرخه‌كه‌ی دابه‌زی و گه‌یشته خوارووی 15 دۆلار كه نزمترین نرخه له‌وه‌ته‌ی ساڵی 1999ه‌وه تۆمار كرابێت.
هه‌ر ئێسته نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت به 27 دۆلار و 33 سه‌نت ده‌فرۆشرێت له كاتێكدا هه‌فته‌ی رابردوو به 28 دۆلار و 30 سه‌نت داخرابوو و ئه‌وه‌ش ده‌ری ده‌خات نرخی نه‌وتی برێنتیش سه‌رووی 3% دابه‌زیوه.
له ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردووش‌دا نرخی نه‌وتی ئه‌مه‌ریكا 20% دابه‌زی
له ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردووش‌دا نرخی نه‌وتی ئه‌مه‌ریكا 20% دابه‌زی و نرخی نه‌وتی برێنتیش به رێژه‌ی 11% دابه‌زینی تۆمار كرد، هه‌فته‌یه‌ك پێشتر نرخی نه‌وت تا 34 دۆلار هه‌ڵكشابوو به‌ڵام دواتر رووی له دابه‌زین كرده‌وه.
رێككه‌وتنی ئۆپێك پڵاس ئه‌و ئومێده‌ی هێنابووه كایه‌وه نرخی نه‌وت به‌ره به‌ره له بازاڕه‌كانی دنیا روو له به‌رزبوونه‌وه بكات به‌ڵام به پێچه‌وانه دابه‌زیوه و هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كه‌ش بۆ ئه‌و بڕه زۆره نه‌وته ده‌گه‌ڕێته‌وه پێشتر خراوه‌ته بازاڕه‌وه. هاوكات داخوازیش ئه‌وه‌نده كه‌می كردووه به‌رهمه‌كه هیچ پاره‌یه‌ك ناكات.
رووسیا و سعوودیه دوای چوار رۆژ له دانوستان دواجار له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتن به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت نۆ ملیۆن و 700 هه‌زار به‌رمیل كه‌م بكه‌نه‌وه كه هاوتایه له‌گه‌ڵ 10%ی ئه‌و نه‌وته‌ی هه‌نارده ده‌كرێت.
ئه‌م دابه‌زینه له نرخی نه‌وت ده‌ری ده‌خات بازاری نه‌وت پێویستی به‌وه هه‌یه قه‌باره‌ی به‌رهه‌مهێنان له‌وه زیاتر كه‌م بكرێته‌وه. پێشتر هه‌ندێك پسپۆڕی ئابووری باسیان له‌وه كردبوو پێویسته سه‌رووی 20 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت كه‌م بكرێته‌وه و كه‌مكردنه‌وه‌ی 10 ملیۆن و 15 ملیۆن ناتوانێت كاریگه‌ریی زۆری له‌سه‌ر بازاڕه‌كه هه‌بێت.