دادگاى باڵاى سعوودیه راى گه‌یاند، سزاى سه‌پاندنى "جه‌لد" پێڕه‌و ناكات كه له ئاینى ئیسلام بۆ چه‌ند "تاوانێك" دانراوه.
ئاژانسى
رۆیته‌رز بڵاوى كردووه‌ته‌وه، دادگاى باڵاى سعوودیه بڕیارى داوه لێدانى "جه‌لد" وه‌ك سزایه‌ك بۆ هه‌ندێك تاوان رابگرێت و له برى ئه‌مه سزاى پێبژاردن و گرتن پێڕه‌و بكات.
رۆیته‌رز پشتى به به‌ڵگه‌یه‌ك به‌ستووه كه دوێنێ له سعوودیه بڵاو كراوه‌ته‌وه، له به‌ڵگه‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه ئه‌م بڕیاره له‌سه‌ر راسپارده‌ی شا سه‌لمان و محه‌مه‌د بن سه‌لمان هاتووه، له چوارچێوه‌ى پێشخستنى مافى مرۆڤ له سعوودیه.
بڕیاره‌كه له چوارچێوه‌ى پێشخستنى مافى مرۆڤ دراوه
عه‌واد عه‌واد سه‌رۆكى لیژنه‌ى مافى مرۆڤ له سعوودیه بۆ رۆیته‌رز، ئه‌م بڕیاره‌ى سعوودیه‌ى به هه‌نگاوێكى گرنگ وه‌سف كردووه له بوارى مافى مرۆڤ.
"جه‌لد" لێدان به دار یان به قامچى یه‌كێكه له‌و سزادانانهى له ئاینى ئیسلام بۆ كۆمه‌ڵێك بابه‌ت دیار كراون كه ئاینى ئیسلام به "حه‌رام"یان ده‌زانێ، له‌وانه بۆ مه‌یخواردنه‌وه و هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه له ئاین و چه‌ندان بابه‌تى تر.
رۆیته‌رز گوتوویه‌تى هێشتا سزا جهستییهكانى تر له سعوودیه ماون وه‌ك بڕینى ده‌ستى دز و سه‌ربڕین له تاوانى كوشتن و تیرۆر.