پزیشكێكی پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی سینگ و هه‌ناسه ده‌ڵێ: ناكرێت ئه‌وه‌نده به ئاسانی هه‌واڵی له‌ناوچوونی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاو بكه‌ینه‌وه، له كاتێكدا كه‌سانی تووشبووی نوێ به ڤایرۆسه‌كه وا سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌نه‌وه.
دكتۆر زاهیر ساڵح خۆشناو پسپۆری وردی نه‌خۆشییه‌كانی سینگ و هه‌ناسه، مامۆستای كۆلێژی پزیشكی له زانكۆی هه‌ولێری پزیشكی و هه‌ڵگری بۆردی پسپۆڕی ورد له نه‌خۆشییه‌كانی سینگ و هه‌ناسه، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند: بوونی دوژمنێكی نه‌بینراوی به‌ربڵاو له سه‌رانسه‌ری دنیا هاوشێوه‌ی كۆڕۆنـــــا ناكرێت هێنده به ئاسانی هه‌واڵی له‌ناوچوونی بڵاو بكرێته‌وه، له كاتێكدا كه‌سانی تووشبووی نوێ به په‌تای كۆڕۆنـــا وا په‌یتا په‌یتا سه‌رهه‌ڵده‌ده‌نه‌وه. به جۆرێك كه ڤایرۆسی كۆڕۆنا ئه‌و بوونه‌وه‌ره ورده به‌چاونه‌بینراوه‌یه كه مرۆڤ تووشی نه‌خۆشی ده‌كات له ئاسته جیاوازه‌كانی (سووك، مامناوه‌ند و قورس) به‌ته‌نیا ناتوانێت بژێت، به‌و واتایه‌ی كه تایبه‌تمه‌ندی مشه‌خۆری هه‌یه و پێویستی به خانه‌خۆی هاوشێوه‌ی خانه‌كانی مرۆڤ یا هه‌ر زینده‌وه‌رێكی تر هه‌یه تا بتوانیت به زیندوویی و چالاكانه بمێنێته‌وه.
پلانی تۆكمه‌ی حكوومه‌ت وای کرد ڕێژەی تووشبووانی کۆرۆنا لە هەرێم کەم بێت
له‌سه‌ر پرسی كه ئایا كۆتایی به په‌تای كۆڕۆنـــا هاتووه و لێره به دواوه پێویست به خۆپارێزی ناكات؟ پسپۆڕی وردی نه‌خۆشییه‌كانی سینگ و هه‌ناسه به "وشه"ی گوت: پێویسته له‌سه‌رمان ڕوونكردنه‌وه‌ی ئه‌وه بده‌ین كه ئه‌م ڤایرۆسه به دڵنیاییه‌وه كۆتایی نه‌هاتووه و له‌ناومانه، كاتێك باس له كه‌می ڕێژه‌ی تووشبووان و قوربانیان له هه‌رێمه‌كه‌مان ده‌كرێت كه خۆشبه‌ختانه ئه‌م ڕێژه كه‌مه سه‌رچاوه‌كه‌ی له پلانی تۆكمه‌ی حكوومه‌ت و پابه‌ندیی به‌رچاوی هاونیشتمانیان به ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی له ده‌ستپێكی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م په‌تایه به دنیادا هاتووه، به‌ڵام ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه بڵێین كۆڕۆنا له ناو چووه.
هه‌روه‌ها گوتی: باسكردن له ڕوویه‌كی تری پرۆسه‌ی خۆپارێزی كه ناكرێت ژیان بوه‌ستێنین و بیكه‌ین به پلانێكی دوورمه‌ودا له‌كاتێكدا ئێمه باس له ڤایرۆسێكی نوێ ده‌كه‌ین كه تا ئه‌مڕۆمان زانیارییه‌كان ته‌واو سنووردارن له‌باره‌ی هه‌ڵسوكه‌وتی ڤایرۆسه‌كه، وه‌ك ئه‌گه‌ری په‌یدابوونی شه‌پۆلی جۆراوجۆر له به‌ربڵاوی بۆ خۆحه‌شاردان و دووباره گه‌ڕانه‌وه بۆ ناو كۆمه‌ڵگه، كه ده‌رئه‌نجام هۆكار ده‌بێت له به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی تووشبووان و قوربانیان. بۆیه به پێویستی ده‌زانم كه هاوسه‌نگی دروست بكرێت له نێوان دووباره ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ژیان و به‌رده‌وامیدان به ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی له به‌كارهێنانی ده‌مامك و ده‌ستكێش و دووركه‌وتنه‌وه له شوێنی جه‌نجاڵ.
دكتۆر زاهیر ساڵح خۆشناو ئه‌وه‌شی باس كرد، كۆسپێكی تری ئه‌م په‌تایه په‌یدابوونی چه‌ندان كێشه‌یه له‌سه‌ر ئاستی دنیای له رووی ئابووری و سیاسی تا بوون به كێشه له ناو خێزان خۆی له شێوازی مامه‌ڵه و مانه‌وه له ماڵه‌كان بۆ ماوه‌ی نادیار، كه ئه‌مه‌ش جارێكی تر پاڵنه‌رێكی نه‌رێنی ته‌واو هه‌ستپێكراوه كه‌وا له هاووڵاتییان بكات ئاستی پابه‌ندبوونیان به ڕێنوێنییه‌كان لاواز بكات و ڕێژه‌ی به‌ركه‌وتن به‌رز بێته‌وه، هه‌موو ئه‌مانه هاوكار و هۆكار ده‌بن بۆ پتر بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆڕۆنا له ناوماندا.
مامۆستاكه‌ی كۆلێژی پزیشكی ئه‌وه‌شی خسته‌روو، وه‌ستان و كاڵبوونه‌وه‌ی ئاراسته‌ی كاری ڕاگه‌یاندنه‌كان له ناوخۆی كوردستان به مه‌به‌ستی بڵاوكردنه‌وه‌ی هوشیاری دژ به په‌ره‌سه‌ندنی په‌تای كۆڕۆنــــا جارێكی تر بۆچوونێكی له ناو هاووڵاتییان دروست كرد به‌و واتایه‌ی كه ئه‌م ڤایرۆسه له‌ناو چووه، هه‌رێمی كوردستان به سه‌ركه‌وتوو لێی ده‌رچوو، له كاتێكدا كه ئه‌مه بۆچوونیكی هه‌ڵه‌یه و وڵاتانی دراوسێمان تا ئه‌مڕۆمان تووشبوو و قوربانییان هه‌یه، ته‌نانه‌ت له ناو ئێمه‌دا وا لێره‌وله‌وێ تووشبووی نوێ تۆمار ده‌كرێت.
بۆیه ده‌كرێت ئه‌وه بڵیین كه هاوئاهه‌نگی و لێكتێگه‌یشتنی تاك و حكوومه‌ت به مه‌به‌ستی دژ وه‌ستان به‌رانبه‌ر به په‌تای كۆڕۆنــا زۆر گرنگه و ده‌كرێت تاكه ڕێی سه‌ركه‌وتن بێت به‌رانبه‌ر به‌م په‌تایه. تایبه‌تمه‌ندی مرۆڤ وه‌ك بوونه‌وه‌رێكی به‌هێز و بوونی به‌رگرییه‌كی پڕ له وزه كه له مێژوودا به‌سه‌ر چه‌ندان په‌تای هاوشێوه و قورس‌تر زاڵ بووه، وێڕای بوونی قوربانییه‌كان. له‌گه‌ڵ به‌ره‌وپێشچوونی زانسته پزیشكییه‌كان و هه‌وڵی به‌رچاوی توێژینه‌وه زانستییه‌كان، مرۆڤایه‌تی تا ئاستێكی به‌رچاو توانیویه‌تی به‌ره‌نگاری په‌تا ڤایرۆسییه‌كان به شێوه‌یه‌كی گشتی ببێته‌وه چ له ڕێی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی بێت یان له ڕێی دۆزینه‌وه‌ی پێكوته‌وه و ئاماده‌كاری به‌رگری جه‌سته بۆ هه‌ر هێرشێكی ڤایرۆسی بووبێت.
وشه/ د. تۆڵه فه‌رج