فوئاد حوسێن له‌لایه‌ن هێزه‌كانى شیعه به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كرێت ساخته‌ى له یاساى بودجه كردووه بۆ ئه‌وه‌ى پاره‌ى فه‌رمانبه‌رانى كوردستان بنێرێت، كه‌چى له‌لایه‌ن هه‌ندێك په‌رله‌مانتارى كورده‌وه كه به "په‌رله‌مانتارى جاش" وه‌سف ده‌كرێن، به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كرێت كه له‌سه‌ر پشكى پارتى ده‌یه‌وێ له پۆسته‌كه‌ى بمێنێته‌وه.
لیژنه‌ى نه‌زاهه‌ى په‌رله‌مانى عێراق فوئاد حوسێنى وه‌زیرى دارایى عێراق به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كات، به ساخته‌كردن بڕگه‌یه‌كى بۆ یاساى بودجه‌ى عێراق زیاد كردووه، تا بتوانێ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم كوردستان ڕه‌وانه بكات.
په‌رله‌مانتارانى شیعه: فوئاد حوسێن ساخته‌ى كردووه تا پاره‌ى فه‌رمانبه‌رانى كورد بنێرێت
فوئاد حوسێن له‌سه‌ر پارتى لا ده‌درێت یان له‌سه‌ر پاره‌ى فه‌رمانبه‌ران، هه‌ریه‌كه له عالیه نسه‌یفى ئه‌ندامى لیژنه‌ى ده‌ستپاكى له په‌رله‌مانى عێراق و جاسم به‌ختانى په‌رله‌مانتار، فوئاد حوسێن به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن كه بڕگه‌یه‌كى زیاد كردووه و تێیدا هاتووه، "حكوومه‌تى هه‌رێم ئه‌گه‌ر بڕه نه‌وته‌كه‌یش راده‌ستى به‌غدا نه‌كات، ئه‌وا به‌غدا هه‌ر پابه‌ند ده‌بێت به ناردنى پاره بۆ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران".
ئه‌و په‌رله‌مانتارانه گوتوویانه فوئاد حوسێن بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ حكوومه‌تى فیدراڵى پاره‌كه‌ى ناردووه، بۆیه ده‌بێت لیپرسینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ بكرێت و له پۆسته‌كه‌ى لابدرێت. به لێدوانى ئه‌و په‌رله‌مانتارانه بێت فوئاد حوسێن بۆ دابینكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران سه‌ركێشى كردووه و ئێسته‌یش هه‌ڵمه‌تێكى په‌رله‌مانتارانى شیعه‌ى له‌سه‌ره.
وشیار ئاغاى نووسه‌ر له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك داكۆكى له فوئاد حوسێن كردووه و له به‌رانبه‌ردا هێرشى كردووه‌ته سه‌ر ئه‌و په‌رله‌مانتارانه كوردانه‌ى كه پێیان وایه لادانى فوئاد حوسێن پێوه‌ندى به پارتیبوون هه‌یه و كێشه‌كه له‌وه سه‌رى هه‌ڵداوه پارتى نایه‌وێ ده‌ستبه‌ردارى فوئاد حوسێن بێت.
وشیار ئاغا نووسیویه‌تى، "فوئاد حوسێن له‌سه‌ر ناردنى بڕه پاره‌ى هه‌رێم له به‌غدا ته‌نگى پێ هه‌ڵچنراوه و خه‌ریكه دادگایى ده‌كرێت، كه‌چى په‌رله‌مانتارانى كوردى جاشى چڵكاوخۆرى بن ده‌ستى شیعه ده‌ڵێن عێراق بۆیه مووچه‌ى راگرتووه، چونكه پارتى رازى نییه فوئاد حوسێن له پۆسته‌كه‌ى لابدرێت".
هه‌مان نووسه‌ر نووسیویه‌تى ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره‌ى فوئاد حوسێن وا بێت، ئه‌وا ده‌بێت شانازى به فوئاد حوسێن بكرێت، ئه‌و نووسیویه‌تى "ئه‌گه‌ر هه‌موو نوێنه‌رانى كورد له به‌غدا له‌سه‌رووى هه‌موانیشه‌وه سه‌رۆك كۆمار هێنده‌ى تاڵه موویه‌كى لاجانگى فوئاد حوسێن شه‌ره‌ف و كه‌رامه‌ت و گیانى كوردایه‌تییان هه‌بووایه، ئه‌وا نه كورد هێنده لاواز ده‌بوو له به‌غدا و نه عه‌ره‌بیش ئه‌وه‌نده كه‌ڵه‌گا ده‌بوو".
له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت چاودێرێكى سیاسى ده‌ڵێ، "ئه‌و جۆره په‌رله‌مانتار و به‌رپرسانه‌ى كورد له جیاتى حكوومه‌تى عێراق بده‌نه‌به‌ر ره‌خنه و فشار، كه‌چى وه‌ك رێوى گه‌ڕ به‌ره‌نگى په‌ڕیوى شه‌رمه‌زارییه‌وه هاتوونه‌ته‌وه له كوردستان جوكه جوك ده‌كه‌ن و هه‌رێم تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن و به شانوباڵى به‌غدا هه‌ڵده‌ده‌ن، عومرتان نه‌مێنێ بۆ خۆتان و نوێنه‌رایه‌تیى كورد كه كردووتانه و ده‌یكه‌ن".