بریتیش ئێروه‌یز كه كۆمپانیایه‌كی فڕۆكه‌وانییه ئاشكرای كرد، بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی زیانه‌كانی كۆرۆنا، بڕیاری داوه سه‌رووی 12 هه‌زار كارمه‌ند ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه بكاته‌وه.
گرووپی نێوده‌وڵه‌تیی هێڵی ئاسمانیی aeg له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به كۆی ئه‌و زیانانه كردووه كه به‌هۆی كۆرۆنا به‌ری كه‌وتووه و گوتوویه‌تی، ژماره‌ی گه‌شتیاره‌كان و ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی سوودیان له گه‌شته‌كانیان وه‌رگرتووه، زۆر دابه‌زیوه و له‌وانه‌یه ساڵانێكی زۆر بخایه‌نێت تا به ئاستی ساڵی 2019 ده‌گاته‌وه.
زیانه‌كانی كۆمپانیاكه گه‌یشتووه‌ته سه‌رووی 525 ملیۆن یۆرۆ
به‌پێی ئاماره‌كان كۆی زیانه‌كانی كۆمپانیاكه گه‌یشتووه‌ته سه‌رووی 525 ملیۆن یۆرۆ. كۆمپانیاكه ته‌نیا له ساڵی رابردوودا 135 ملیۆن یۆرۆ قازانجی كردبوو. پێشبینی ده‌كرێ دۆخی كۆمپانیاكه له سێ مانگی دووه‌می ئه‌مساڵ له هی یه‌كه‌م خراپتر بێت. ئێروه‌یز به‌شێكه له‌م گرووپه‌ی خزمه‌تگوزاریی گواستنه‌وه‌ی ئاسمانی پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.
به‌گوێره‌ی
رادیۆ فه‌ردا، ژماره‌ی ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی له رێی كۆمپانیاكه‌وه گه‌شتیان كردووه به‌راورد به ساڵی رابردوو، 94% كه‌می كردووه.
بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا هۆكارێكی كاریگه‌ر بووه له‌وه‌ی خه‌ڵك له ماڵه‌كانیان كه‌ره‌نتین بكرێن و ئه‌و رێوشوێنانه‌ش كه وڵاتان و ئیداره‌ی شاره‌كان گرتوویانه‌ته‌به‌ر، وایكردووه گه‌شته‌كان چ ئاسمانی و چ وشكایی و ده‌ریایی به ته‌واوی كه‌م ببنه‌وه.