عێراق.. 75 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆمار كران

:: PM:10:15:29/04/2020 ‌

لەوكاتەی ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهان گەیشتە سەرووی سێ ملیۆن و 190 هەزار حاڵەت، و نزیكەی 226 هەزار حاڵەتی مردن، وەزارەتی تەندروستی عێراق رای گەیاند كە لە ماوەی 24 سەعاتی رابردوودا، 75 حاڵەتی نوێی تووشبوونیان تۆمار كردووە.
دۆخی بەسڕە روو لە خراپییە
وەزارەتی تەندروستی عێراق لە راپۆرتی رۆژانەی لەبارەی ئاماری قوربانی و چاكبوونەوە لە ڤایرۆسی كۆرۆنا ئەمڕۆ چوارشەم رای گەیاند، تا ئێستە 86708 پشكنینی بۆ گومانلێكراوانی تووشبوو بە كۆرۆنا لە عێراق كراوە، لە ماوەی 24 سەعاتی رابردوویش تاقیگەكان لە سەرانسەری عێراق 75 حاڵەتی نوێیان تۆمار كردووە، لەوانە 20 حاڵەت لە بەغدا و 50 لە بەسڕە و سێ لە موسەنا و یەكێك لە هەریەكە لە كەربەلا و واست.

وەك لە بەیاننامەكەی وەزارەتی تەندروستی عێراق هاتووە، دوو حاڵەتی مردن لە بەغدا تۆمار كراون، لەوكاتەی ژمارەی حاڵەتی چاكبوونەوە 27 حاڵەت بووە لەوانە دوو لە هەولێر و دوو لە كەركووك، بەوەیش كۆی ژمارەی تووشبووان لە عێراق گەیشتە 2003 حاڵەت و 92 حاڵەتی مردن و 1346 حاڵەتی چاكبوونەوەیش هەیە.  



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل