وه‌زیری ته‌ندروستی و ژینگه‌ی حكوومه‌تی عێراق سه‌رسامی خۆی به رێكاره ته‌ندروستییه‌كان و ژووری ئۆپراسیۆنی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له هه‌ولێر ده‌رده‌بڕێ.
هه‌ولێر به وریایی و په‌رۆشییه‌وه كارى له‌سه‌ر ده‌ركردنی ڕێكار و رێنوێنییه پێویسته‌كان كردووه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى كۆرۆنا
ئه‌مشه‌و چوارشه‌م 29ی نیسان، به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوێكی پارێزگاری هه‌ولێر، سادق جه‌عفه‌ر عه‌لاوی، وه‌زیری ته‌ندروستی و ژینگه‌ی حكوومه‌تی عێراق له پێوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییدا له‌گه‌ڵ د.فرسه‌ت سۆفی، پارێزگاری هه‌ولێر، ده‌ستخۆشی و پێزانینی حكوومه‌تی عێراق و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراقی به پارێزگاری هه‌ولێر ڕاگه‌یاند و باسی له رژدی و هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانی پارێزگاری هه‌ولێر و هاوكارانی له ژووری ئۆپه‌راسیۆن پارێزگای هه‌ولێر و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ته‌ندروستی هه‌ولێر كرد، كه چۆن به وریایی و په‌رۆشییه‌وه كاریان له‌سه‌ر ده‌ركردنی ڕێكار و رێنوێنییه پێویسته‌كان كردووه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و به‌رگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌ولێر.
وه‌ك له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، د.فه‌رسه‌ت سۆفی پارێزگاری هه‌ولێر، سوپاسی وه‌زیری ته‌ندروستی و ژینگه‌ی حكوومه‌تی عێراقی كرد له پاڵپشتی كردن وپێزانینی به‌رانبه‌ر به ڕێكاره‌كانی ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا.