له‌كاتێكدا پسپۆڕانی بواری ده‌رمان له دنیادا به‌رده‌وام له هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی ده‌رمانێك بۆ له‌ناوبردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ده‌ن، زانایان و پسپۆڕانی بواری ده‌رمان له فڕه‌نسا رای ده‌گه‌یه‌نن، ده‌رمانێكیان ده‌ستنیشان كردووه كه به‌لای كه‌مه‌وه نه‌خۆشی كۆرۆنا له مردن رزگار ده‌كات.
پێگه‌ی "
ئیلاف" بڵاوی كردووه‌ته‌وه، پسپۆڕانی بواری ده‌رمان له فڕه‌نسا، له توێژینه‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌كانیاندا بۆ دۆزینه‌وه‌ی ده‌رمانێك بۆ چاره‌سه‌ری كۆرۆنا، به ده‌رمانی "توسیلیزۆماب" گه‌یشتوون كه به‌پێی تاقیكردنه‌وه‌كان، ئه‌نجامی باشی هه‌بووه.
زیاتر روونیان كردووه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌رمانه 100% ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ناو نه‌بات، به‌لای كه‌مه‌وه نه‌خۆشی كۆرۆنا له مردن رزگار ده‌كات.
له‌وباره‌یه‌وه مارتن هیرس به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌رتی ته‌ندروستیی گشتیی له فڕه‌نسا رای گه‌یاندووه، كاتێك ده‌رمانی "توسیلیزۆماب" بۆ نه‌خۆشانی كۆرۆنا تاقی كرایه‌وه، ئه‌نجامێكی ئه‌رێنیی هه‌بووه.
ئه‌وه‌شی گوتووه كه حه‌وت پزیشكی پسپۆڕ ئه‌و ده‌رمانه‌یان بۆ نه‌خۆشانی كۆرۆنا به‌كار هێناوه، ئه‌نجامی هه‌موویان ئه‌رێنێ بووه، بۆیه گه‌یشتووینه‌ته ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌رمانه به‌ته‌واوی ڤایرۆسه‌كه له‌ناو نه‌بات، به‌لای كه‌مه‌وه نه‌خۆش له مردن رزگار ده‌كات.
له‌وه‌ته‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له كۆتایی ساڵی 2019 له دنیادا بڵاو بووه‌ته‌وه، تا ئێسته زیاتر له سێ ملیۆن كه‌س تووشی بوون و زیاتر له 225 هه‌زار كه‌سیش به‌هۆیه‌وه گیانیان له ده‌ست داوه.