پێنج تووشبووی تری كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان تۆمار کران

:: AM:11:05:30/04/2020 ‌
وەزارەتی تەندروستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان تووشبوونی پێنج هاووڵاتی تری بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەولێر ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ پێنجشەم 30ـی نیسان، وەزارەتی تەندروستی لە ڕاگەیەنراوێكدا دەڵێ، لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان، پێنج تووشبووی تری ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای هەولێر دەستنیشان كران.

هەموو تووشبووەكان بەركەوتەی تووشبووەكانی پێشوون
ڕوون كراوەتەوە، تووشبووەكان پیاوێكی تەمەن 49 ساڵ و دوو ژنی تەمەن 23 و 14 ساڵان لە شارۆكەی سۆران و گەڕەكی 26 گوڵانن.

باس لەوەش كراوە، تووشبووی چوارەم پیاوێكی تەمەن 67 ساڵییە لە شارەدێی سمیلان، هەروەها تووشبووی پێنجەم كوڕێكی تەمەن 18 ساڵییە لە تەلار سیتی لە شارەدێی كەسنەزان لە هەمان خێزانی تووشبووی پێشووە، هەموو تووشبووەكان بەركەوتەی تووشبووەكانی پێشوون.

كۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی كوردستان 372 تووشبووە،  لەناویاندا پێنج مردن هەیە و 325 نەخۆش چاك بوونەتەوە و ئێستە 42 نەخۆش لە ژێر چاودێریی ماونەتەوە.



وشە - رامیار جەواد