ئەڵمانیا هاوكاریی پزیشکیی گەیاندە هەرێمی كوردستان

:: PM:12:03:30/04/2020 ‌
ئەڵمانیا بڕێكی زۆر هاوكاریی پزیشكی گەیاندە هەرێمی كوردستان و بەسەر هێزە تەناهییەكان و نەخۆشخانەكان دابەش دەكرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەم هۆشەنگ محەمەد بەرپرسی ناوەندی هاوئاهەنگی تەنگژەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕای گەیاند، ئەڵمانیا كۆمەكی زۆری بۆ هەرێمی كوردستان ناردووە و بەردەوامە لە ناردنی كۆمەكەكانی.

ئەڵمانیا یەكێكە لەو وڵاتانەی لەكاتی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا هاوكاریی زۆری كوردستانی كردووە
ڕوونی كردەوە، بڕی 250 هەزار ماسك و 150 هەزار دەستكێشی تایبەت و هەزار و 300 پارێزەری سەر كە كڵاوە و بۆمان هاتووە.

باسی لەوەش كرد، 15 هەزار چاویلكە و 50 هەزار داپۆشەری سەر بۆ فەرمانبەرانی سەر سنوورەكان، 50 هەزار داپۆشەری پێڵاو كە بۆ كەمپەكان و شوێنە پارێزراوەكان بەكار دێت.

ئەڵمانیا یەكێكە لەو وڵاتانەی لەكاتی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا هاوكاریی زۆری كوردستانی كردووە.

لە ڕابردووشدا ئەڵمانیا لە شەڕی داعش بە چەك و مەشقپێكردنی پێشمەرگە هاوكاری هێزەكانی پێشمەرگەی كردووە.



وشە - رامیار جەواد