به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئه‌زموونه‌كان له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتی، وه‌زیری په‌روه‌رده و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بڕیار له‌سه‌ر چۆنیه‌تی داخلكردنی سه‌رجه‌م قوتابییانی پۆلی 12 ده‌ده‌ن.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 30ی نیسان، كه‌ریم له‌تیف به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئه‌زموونه‌كان له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به "وشه"ی گوت، ئاماده‌كاریمان بۆ تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی ساڵ كردووه، ئه‌گه‌ر هیچ بارودۆخێكی نائاسایی نه‌یه‌ته پێش، دوای جه‌ژنی ره‌مه‌زان تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌كرێن.
ئاماده‌كاریمان بۆ تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی ساڵ كردووه
ڕوونی كرده‌وه، هه‌ر كاتێك لیژنه‌ی باڵای ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا بڕیاری دا كه تێكه‌ڵبوون ئاساییه و قوتابخانه‌كان بكرێنه‌وه، ئه‌وا ئێمه‌ش خشته‌ی تاقیكردنه‌وه‌كان بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه.
زیاتر گوتی، له‌باره‌ی داخلكردنی قوتابیانی پۆلی 12یش پێویسته ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و وه‌زیری په‌روه‌رده بڕیار بده‌ن، بۆیه تا ئێسته بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌مان نه‌داوه.
ئه‌وه‌شی گوت، هه‌موو قۆناغه‌كان به‌بێ جیاوازی تاقیكردنه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ن و له 1/6 قۆناغی پله ناكۆتاكان تاقیكردنه‌وه‌كانیان ده‌ست پێ ده‌كه‌ن.
وشە/ بڵند ئیبراهیم