میدیاكانی سووریا رایان گه‌یاند، كۆپته‌ره‌كانی ئیسرائیل چه‌ند ئامانجێكیان له له سووریا پێكاوه كه ئامانجه‌كان ده‌كه‌ونه جۆلان له باشووری ئه‌و وڵاته.
چه‌ند ئامانجێكیان له باشووری سووریا پێكاوه
ئاژانسی "
رۆیته‌رز" ئه‌مڕۆ هه‌ینی یه‌كی ئایار بڵاوی كردووه‌ته‌وه، شه‌وی دوێنێ كۆپته‌ره‌كانی ئیسرائیل له هێرشێكدا به مووشه‌ك، چه‌ند ئامانجێكیان له باشووری سووریا پێكاوه.
میدیاكانی سووریا ئه‌وه‌شیان گوتووه كه هێرشه‌كانی ئیسرائیل زیانی گیانییان نه‌بووه و زیانه‌كان ته‌نیا مادیی بوون.
به‌پێی هه‌واڵگریی وڵاتانی رۆژئاوا، له ماوه‌ی مانگی نیساندا چه‌ندان جار ئیسرائیل به مووشه‌ك هێرشی كردووه‌ته‌وه سه‌ر سووریا، ئامانجی هێرشه‌كانیشی ئه‌و گرووپه چه‌كدارانه‌ن كه وه‌ك ئیسرائیل ده‌ڵێ، له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه هاوكاری ده‌كرێن.
ئاژانسه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه كه له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا چه‌ندان جار ئیسرائیل پێگه و كاروانی هێزه‌كانی حزبوڵای لبنانی له سووریا كردووه‌ته ئامانج. به‌پێی گوته‌ی ئیسرائیل، چه‌كداره‌كانی حزبوڵای لبنانی پێگه‌ی خۆیان له ناوچه‌ی جۆلان له باشووری سووریا جێگیر كردووه.