ئاماره‌كانی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له كه‌ركووك جارێكى تر به‌رز ده‌بێته‌وه. تەندروستیی كه‌ركووك، له نوێترین ئاماریدا ڕای گەیاند، حه‌وت تووشبووی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاره‌كه تۆمار کراون.
تووشبووەكان دانیشتووی گەڕەكی پەنجا عەلی شارەكەن
ئه‌مڕۆ هه‌ینى یه‌كى ئایار، سه‌رچاوه‌یه‌كى تایبه‌ت له فەرمانگەی تەندروستیی كەركووك، به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، "حەوت حاڵەتی تر‌ى تووشبوون بە ڤایرۆسى كۆرۆنا لە شاری كەركووك تۆمار كراون و تووشبووەكان دانیشتووی گەڕەكی پەنجا عەلی شارەكەن."
زیاتر گوتى، "له سه‌رتاوه تاكو ئێسته كۆی گشتیی تووشبوانی بە ڤایرۆسى كۆرۆنا لە كەركووك گەیشتووه 40 كەس كە 12 كەسیان ئێسته لە نەخۆشخانەن و دوو كەسیان بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە گیانیان لە دەست داوە و ئەوانی تریش چاك بوونەتەوە و نەخۆشخانەیان بەجێ هێشتووە".
شایه‌نى باسه جگه له‌و ئامارانه‌ى سه‌ره‌وه ئێسته زیاتر 120 كه‌سیش له هوتێل پلازی كه‌ركووك و نه‌خۆشخانه‌ی كه‌یوان له ژێر چاودێریی پزیشكی و له كه‌ره‌نتیندان.