وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی رای گه‌یاند، ئه‌گه‌ر ره‌وشی ته‌ندروستی به‌م شێوه‌یه‌ی ئێسته باش بێت، له دوای 16/5 به‌دواوه خوێندنی نێو كامپه‌س له زانكۆكانی كوردستان ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م چواری نیسان، د.ئارام محه‌مه‌د وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له واڵی تایبه‌تی خۆی له فه‌یسبووك ڕای گه‌یاندووه، ئاماژه به باش بوونی ڕه‌وشی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان و به‌پێی ڕاپۆرتی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌ت كه ئاراسته‌ی وه‌زاره‌ته‌كه كراوه، له پلاندایه له 16ی ئه‌م مانگه‌وه خوێندنی ئاسایی نێو كه‌مپه‌س له زانكۆكان ده‌ست پێ بكاته‌وه.
ژیانی زانكۆكان ئاسایی ده‌كه‌ینه‌وه
دووپاتیشی كردووه‌ته‌وه كه ئه‌گه‌ر هیچ گرفتێكی ته‌ندروستی سه‌رھه‌ڵنه‌داته‌وه ئه‌وا قۆناغ به قۆناغ ده‌توانین ژیانی زانكۆكان ئاسایی بكه‌ینه‌وه.
لای خۆیه‌وه د.محه‌مه‌د قادر گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ "وشه" گوتی، مه‌ترسیی كۆرۆنا ماوه، بۆیه تا ئه‌و كاته‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ هه‌بێت ئه‌وه ده‌وام ناكرێته‌وه.
به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا و بۆ پاراستی ته‌ندروستی هاووڵاتییانی كوردستان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه ده‌وامی فه‌رمانگه و زانكۆكانی ڕاگرتووه.