زانایانی به‌ریتانیا، هاوشێوه‌ی زانای وڵاتانی تر، شه‌ڕ له‌گه‌ڵ كاتدا ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره بده‌نه‌وه كه "كه‌ی كۆرۆنا ته‌واو ده‌بێ؟" چونكه وه‌ڵامه‌كه به دۆزینه‌وه‌ی پێكوته یان چاره‌سه‌رێكی تری بنه‌بڕ ده‌درێته‌وه، ئه‌وه‌ی تا ئێسته پێی گه‌یشتوون، هێشتا نه‌گه‌یشتووه‌ته بڕیاری كۆتایی بۆ ئه‌و وه‌ڵامه.
توێژه‌ران ده‌ڵێن، له‌گه‌ڵ به‌رزكردنه‌وه‌ی ڕێنوێنییه‌كان ده‌بێ ئه‌وه‌یشی له‌گه‌ڵدا بێت كه بته‌واوی هۆكاری تووشبووه نوێیه‌كان بزانین، چونكه ئێسته هه‌موو كارێك بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گیراوه‌ته به‌ر، به‌ڵام هه‌ر ژماره‌ی تووشبووان ڕۆژانه له زیادبووندان.
کارمەندانی تەندروستی دەبێ تەواوی هۆکارەکانی خۆپارێزی بەکار بهێنن
به‌پێی دوایین ئاماری ڕێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی، ژماره‌ی تووشبووان له سێ ملیۆن و 620 هه‌زار كه‌س تێپه‌ڕی كردووه و ژماره‌ی مردووانیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گه‌یشتووه‌ته زیاتر له چاره‌كه ملیۆن كه‌سێك.
له‌م توێژینه‌وه نوێیانه‌ی به‌ریتاندا، شیكردنه‌وه بۆ هه‌موو یه‌كه بچووكه‌كانیش ده‌كرێ كه ئه‌گه‌ری پێوه‌نووسانی ڤایرۆسه‌كه‌ن له هه‌وادا، ئه‌مه‌یش بۆ ئه‌وه‌یه شێوازی بڵاوبوونه‌وه‌كه‌ی تێ بگه‌ن، چونكه تا ئێسته ئه‌وه‌ی نهێنییه‌كه و به ته‌واوی نه‌زاندراوه، هۆكاری ئه‌و خێرایی بڵاوبوونه‌وه‌یه‌تی، هه‌ر بۆیه ڕێگه‌ی نوێی تاقیكردنه‌وه‌كان ته‌نیا له‌سه‌ر نه‌خۆش نییه، به‌ڵكو بۆ سه‌ر ئه‌وانه‌یشه كه تا ئێسته تووشی ڤایرۆسه‌كه نه‌بوون، تا بزانن له چ دۆخێك‌دا ده‌بنه به‌ركه‌وته‌ی ڤایرۆسه‌كه.
وه‌ك له توێژینه‌وه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتووه، ژماره‌ی تووشبووان له نه‌خۆشخانه‌كان كه‌می كردووه، به‌ڵام له به‌رانبه‌ردا ژماره‌ی تووشبووی ئه‌وانه‌ی له كه‌رتی ته‌ندروستی و كۆمه‌ڵایه‌تی كار ده‌كه‌ن، به‌رده‌وام له زیادبوونه.
ئان جۆنسۆن زانا و مامۆستا له كۆلێژی له‌نده‌نی پزیشكی كه سه‌رپه‌رشیاری ئه‌م توێژنه‌وانه‌ی به‌ریتانیایه، ده‌ڵێ: ئێمه دۆزینه‌وه‌ی هۆكاری تووشبوونی كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و كه‌رتی كۆمه‌ڵایه‌تی به ڤایرۆسه‌كه به یه‌كه‌مینی لێكۆڵینه‌وه‌كانمان داده‌نێین و له‌پێشا ده‌مانه‌وه بزانین ئه‌وان چۆن تووشی بوون.
ڕۆژنامه‌ی "ئۆبزهرڤهر" ئاشكرای كردووه، نیوه‌ی تووشبووه نوێیه‌كانی كۆرۆنا له هه‌فته‌ی ڕابردوودا له كه‌رتی كارمه‌ندانی ته‌ندروستی بوون، ئه‌وان پێشبینی ئه‌وه ده‌كه‌ن، به‌هۆی كه‌میی كه‌ره‌سته‌ی خۆپارێزیی ته‌واوه‌وه بێت. چونكه ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ی له‌ناو نه‌خۆشخانه‌كان به‌كار دێن، هه‌مان ئه‌وانه نییه كه كارمه‌نده‌كانی ته‌ندروستی به‌كاری ده‌هێنن، بۆیه زۆرتر تووش ده‌بن.
ئایا کەرەستەکانی خۆپارێزی پارێزراون؟
یه‌كێك له‌و سه‌دان و ڕه‌نگه هه‌زاران توێژینه‌وه‌یه‌ی به‌رده‌وام له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌كرێت، توێژینه‌وه‌یه‌كی زانكۆی هۆنگ كۆنگه كه له گۆڤاری "لانسیت"ـی پزیشكی بڵاو كراوه‌ته‌وه، تێیدا به ورده‌ی له‌سه‌ر ماوه‌ی مانه‌وه‌ی كۆرۆنا له‌سه‌ر ده‌مامك لێكۆڵینه‌وه‌یان كردووه، چونكه ڤایرۆس له‌سه‌ر ماده‌ی مردوو نامێنێته‌وه، بۆیه هه‌رده‌م بۆ زیندوو ده‌گه‌ڕێ، به‌ڵام ماوه‌یه‌ك به‌رگه ده‌گرێ تا ده‌گاته ئه‌وه‌ی بمرێ.
توێژینه‌وه‌كه ده‌ری ده‌خات، كۆرۆنای نوێ (كۆڤید 19) ده‌توانی له‌سه‌ر شتی مردووش بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ خۆی بهێڵێته‌وه و نه‌مرێ، ئه‌مه‌یش ئه‌و هۆكاره‌یه وای كردووه كۆرۆنا به‌رگه‌ی هه‌موو دۆخه‌كان بگرێ و بڵاو ببێته‌وه، جیا له‌وه‌ی ده‌ركه‌وتووه ده‌توانی به‌رگه‌ی گه‌رمییش بگرێ.
وه‌ك له توێژینه‌وه‌كه‌یان ئاشكرایان كردووه، كۆرۆنا له‌سه‌ر ده‌مامك بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته ده‌مێنێته‌وه، ئه‌مه‌یش هه‌موو به‌كارهێنه‌رێك ناچار ده‌كات به‌رده‌وام بیگۆڕێ و به ده‌ستی ڕووتیش نه‌یگرێ، به‌ڵكوو به په‌نجه‌وانه‌وه به خێرایی كۆی بكاته‌وه و و فڕێی بداته ناو شوێنێكی داخراوه‌وه.
هه‌ر ئه‌و توێژینه‌وه‌یه ده‌ری خستووه، ڤایرۆسه‌كه بۆ ماوه‌ی سێ سه‌عات له‌سه‌ر كلێنكسی ساده ده‌مێنێته‌وه، به‌ڵام له‌سه‌ر شووشه و پاره، سێ رۆژ بەرگە دەگرێ. لەسەر پلاستیک لە چوار ڕۆژ تا حەوت ڕۆژ دەخایەنێ.
ئەو توێژەرانە دەڵێن، لەبەر ئەوەی ماوەیەکی زۆر لەسەر دەمامک دەمێنێتەوە، پێویستە بە هیچ شێوەیەک دەست بەر ڕووی دەرەوەی دەمامکەکە نەکەوێ، کاتێکیش فڕیی دەدەی، نابێ بە دەستی ڕووتەوە بیگری.
لەسەر ئەوەی کام دەمامکە باشترینە، گفتوگۆی زۆر کراوە. سەندیکای پزیشکانی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا دەری دەخەن، ساده‌ترین جۆری رووپۆشیش بێت، نه‌ك ته‌نیا هه‌ر ماسكی N95 یان ماسكی نه‌شته‌رگه‌ری، به‌ڵكوو ڕووپۆشیی درووستكراوی ماڵ له قوماش، هه‌مان كار و ئه‌رك به سه‌ركه‌وتوویی جێبه‌جێ ده‌كات و پێویست ناكات پاره و كاتتان به كڕین و گه‌ڕان به‌دوای ماسكدا به‌هه‌ده‌ر بده‌ن. گرنگ ئه‌وه‌یه، له‌كاتی پژمین، كۆكین و ته‌نانه‌ت له‌كاتی قسه‌كردنیش، دڵۆپی ناو دەمتان ده‌رنه‌چێت.
هەر لەو بەیاننامەیەدا هاتووە، به‌هیچ جۆرێك ماسكه‌كانی N95 و ماسكی نه‌شته‌رگه‌ری نه‌سه‌لمێندراون كه پارێزگاری لە سەدا سەد بكه‌ن له‌و كه‌سه‌ی به‌ستوویه‌تی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڤایرۆس له ڕێگه‌ی پرۆشكه‌كانی هه‌ڵی گرتووه، ڕێگه‌ی دیکەی هه‌یه بگواسترێته‌وه بۆ كه‌سه‌كه‌ی ماسكی به‌ستووە، وه‌كوو چاو یان له ته‌نیشته‌كانی ماسكه‌كه یاخود له‌کاتی ده‌ستدانی كه‌سه‌كه بۆ ڕێكخستنی ماسك. به‌ڵام ئه‌وه‌ی دڵنیایە، ماسك به هه‌موو جۆره‌كانی، ته‌نانه‌ت رووپۆشێكی له ماڵ درووست كرابێت به ئه‌ندازه‌یه‌ك رێگه نه‌دات هه‌وا ده‌رچێت (مۆم نه‌كۆژێنته‌وه) له‌كاتی پژمین وكۆكین و قسه‌كردن، به‌هێچ جۆڕێك ناهێڵێت ڤایرۆس وپرۆشكه‌كه بگاته كه‌سی به‌رانبه‌ر (جا ئه‌م كه‌سه‌ی به‌رانبه‌ر ماسكی به‌ستبێت یان نه‌یبه‌ستبێت). باشترین رێگه بۆ خۆپاراستن ئه‌وه‌یه، هه‌موومان ڕووپۆش یان ماسك به‌كار بێنین (له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه گه‌شتووەته قۆناغێك، نازانرێت كێ هه‌ڵگره). وڵاتی چین وك ۆریا له زووه‌وه، ئه‌مەریكا، نه‌مسا، چێك و زۆر وڵاتانی تر له ئێستەوه گه‌شتوونهتە ئه‌و ڕاستیه‌ی بۆ له‌ناوبردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌بێت هه‌موو كه‌سێك ماسك ببه‌ستێت.
ڤایرۆسەکانی کۆرۆنا، گرووپێک ڤایرۆسن کە مەمکدارەکانه‌وه ده‌گوازرێنه‌وه، لەوانەش بۆ مرۆڤەکان و باڵندەکان. لە مرۆڤەکاندا، دەبنە ھۆی ھەوکردنی کۆئەندامی ھەناسە، بەڵام لە ھەندێک بارودۆخدا ڕەنگە کوشندە بن. لە مانگا و بەرازدا لەوانەیە ببنە ھۆی سکچوون، لە کاتێکدا لە مریشکدا دەبیتە ھۆی ژەھراویبوونی بەشی سەرەوەی کۆئەندامی ھەناسە. تا ئێستا ھیچ دەرمانێکی کوتانی یان خۆراکی بۆ چارەسەر و ڕێگرتن لە ئەم ڤایرۆسە نەدۆزراوەتەوە.
ناوی کۆرۆنا لە وشەی لاتینی corona وەرگیراوە کە بە مانای تاج دێت ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە شێوەی ڤایرۆسەکە لەژێر مایکرۆسکۆپدا بە شێوەی تاج دێتە بەرچاو. ئەم جۆرە لە ڤایرۆسانە بۆ یەکەم جار لە ساڵی 1965ز دۆزرایەوە و لێکۆڵینەوەکان لەسەری تا ساڵی ١٩٨٠ بەردەوام بوو.[١] ئەو کەسانەی کە پێشتر ھەڵگری نەخۆشی تر بێت یاخود ئەو مناڵانەی کە ناخۆشی دڵیان ھەبێت خێراتر توشی ئەم نەخۆشیە دەبن. ڤایرۆسە کڕۆنیەکان زیادتر لە زستان و بەھاراندا خەڵک توشی نەخۆشی دەکەن. ھەرچەند ئەم خانەوادەیە لە ڤایرۆسەکان زیادتر لە ئاژەڵاندا بەدی کراوە بەڵام پێنج جۆریان کاریگەری دەخەنە سەر ھەناسەدانی مرۆڤ.
ئەم ڤایرۆسە لە شاری وۆھان لە وڵاتی چینەوە لە مانگی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی پار دەرکەوته‌وە و پەرەی سەند. ڤایرۆسەکە تایبەت بە ئاژەڵان بووە کە بە ھۆکارگەلێکەوە بۆ مرۆڤ گوازراوەتەوە. لە نیشانەکانی نەخۆشییەک کە لەم ڤایرۆسەوە سەرچاوە دەگرێت، دەکرێت ئاماژە بە تا، کۆکە و ھەندێک جار کێشەی ھەناسەدان بکرێت. تیمی فریاگوزاری سەنتەری کۆنتڕۆڵکردن و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکانی ئەمریکا لە توێژینەوەیەکدا بۆیان دەرکەوتووە 81٪ی تووشبووان دۆخی تەندروستییان جێگیرە، بەساڵاچووان زۆرترین مەترسییان لەسەرە و لە دۆخێکی سەختدان.