په‌رله‌مانتارێكی خولی پێشوو رای ده‌گه‌یه‌نێت، سه‌یر ئه‌وه‌یه هه‌موو ئه‌وانه‌ی داوای سه‌روه‌ری سیستمی دادوه‌رییان ده‌كرد، ئێسته قسه‌یه‌كی تر ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م پێنجی ئایار، نه‌دا مێرگه‌سۆری ئه‌ندامی خولی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق به "وشه"ی راگه‌یاند، پێویسته له هه‌رێمی كوردستان شته‌كان رێكبخرێته‌وه و به‌تایبه‌ت ئازادی و دیموكراسی، چونكه ئه‌وه‌ی لێره‌دا به ناوی ئازادی ده‌كرێت، له وڵاتان به یاسا رێكخراوه.
پارێزبه‌ندی بۆ پاراستنی شكۆی په‌رله‌مانتاره به‌ڵام نه‌ك ئه‌وه‌ی چیت له ده‌م هاته ده‌ره‌وه بیڵێیت
مێرگه‌سۆری روونی كرده‌وه، هه‌موو ئه‌وانه‌ی داوایان ده‌كرد پرسه‌كان به یاسا چاره‌سه‌ر بكرێت، ئێسته له پرسی هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی ده‌ڵێن ده‌بێت به‌شێوازێكی تر چاره‌سه‌ر بكرێت. له‌كاتێكدا حكوومه‌ت ده‌یه‌وێ شته‌كان رێكبخاته‌وه، سیستمی دادوه‌ری و دادگاكانیش له‌سه‌ر بنه‌مای به‌ڵگه بڕیار له كه‌یسه‌كان ده‌دات، ئیتر ئه‌و ترسه چییه له دادگا.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی خولی پێشوو گوتی، پارێزبه‌ندی بۆ پاراستنی شكۆی په‌رله‌مانتاره، به‌ڵام نه‌ك ئه‌وه‌ی چیت له ده‌م هاته ده‌ره‌وه بیڵێیت.
سۆران عومەر پەرلەمانتاری كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستانە، بەڵام لە هەڵوێستەكانیدا زیاتر لەگەڵ هەڵمەتە میدیاییەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و باڵی تەناهیی ئەو حزبە دەردەكەوێت و كار لەسەر ناشیرینكردنی كێشە بچووكەكانی هەموو ناوچەیەكی كوردستان دەكات، بەڵام هیچ تێبینی و لێدوان نادات لەسەر كێشەی گەورەیش لە سنووری سلێمانی. بۆیە لەم ماوەیەدا كە تەنگژەی گەورەی هەرێمی و ناوخۆیی دژی كوردستان دروست كرا، كەوتە لێدانی ژمارەی هەڵە بۆ شێواندنی دەروونی خەڵك و تێكدانی ئاسایشی كۆمەڵایەتی و ناوزڕاندنی سەرۆك وەزیرانی كوردستان، لە بەرانبەردا حكوومەتی هەرێمی رێی شارستانی هەڵبژارد و لە دادگا داوای سەلماندنی تۆمەتەكانی دەكات.