پەرلەمانتارێكی یەكێتی: سۆران عومەر دەستی لە تاوانی خێڵی حەمە هەیە و ئاساییە دادگایی بكرێ‌

:: PM:08:48:05/05/2020 ‌

پەرلەمانتارێكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، دووپات دەكاتەوە كە پەرلەمانتار دەبێ بە بەڵگەوە قسە ‌بكات، بە ئاسایی دەزانێ هەموو كەس بێ جیاوازی بچێتە ‌بەردەم دادگا.

عوسمان كەریم ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكێتیی بە "وشە"ی ڕاگەیاند، دەبێ ئەندامی پەرلەمان كە ‌قسە دەكات بە تەواوەتی  پشت  بە  بەڵگە ببەستێ، ئەوكات قسە لەسەر هەر پرسێك بكات كە بیەوێت.

دەبێ یاسا بۆ هه‌موو كه‌س سه‌روه‌ربێ و هه‌موو كه‌س بێ جیاوازی بچێته‌ به‌رده‌م دادگا

زیاتر گوتی، ئەندام پەرلەمان چۆن مافی بەدواداچوونی هەیە، ئاوایش پێمان وایە دەبێ یاسا بۆ هەموو كەس سەروەربێ و هەموو كەس بێ جیاوازی بچێتە بەردەم دادگا، بۆیە سەرۆكی حكوومەت و وەزیرەكانیش مافی ئەوەیان هەبێ داكۆكی لە ‌خۆیان بكەن.

ئەو پەرلەمانتارەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئاشكرایشی كرد، سۆران عومەر لە سەروبەندی تاوانی شەهیدكردنی پێشمەرگەكانی یەكێتی لە خێڵی حەمە، جێگری فەرماندە بووە و هاوڕێ و هاوسەرنگەری شەهیدانی خیڵی حەمە ‌بووە.

سۆران عومەر پەرلەمانتاری كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستانە، بەڵام لە هەڵوێستەكانیدا زیاتر لەگەڵ هەڵمەتە میدیاییەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و باڵی تەناهیی ئەو حزبە دەردەكەوێت و كار لەسەر ناشیرینكردنی كێشە بچووكەكانی هەموو ناوچەیەكی كوردستان دەكات، بەڵام هیچ تێبینی و لێدوان نادات لەسەر كێشەی گەورەیش لە سنووری سلێمانی.  بۆیە لەم ماوەیەدا كە تەنگژەی گەورەی هەرێمی و ناوخۆیی دژی كوردستان دروست كرا، كەوتە لێدانی ژمارەی  هەڵە بۆ شێواندنی دەروونی خەڵك و تێكدانی ئاسایشی كۆمەڵایەتی و ناوزڕاندنی سەرۆك وەزیرانی كوردستان، لە بەرانبەردا حكوومەتی هەرێمی رێی شارستانی هەڵبژارد و لە دادگا داوای سەلماندنی تۆمەتەكانی دەكات.

گەرمیان / سەبری هۆرێنی


وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان