چەند فراكسیۆنێك لەسەر سەندنەوەی پارێزبەندی لە سۆران عومەر هاوڕان

:: PM:01:17:06/05/2020 ‌
ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ڕای گەیاند، چەند فراكسیۆنێكی پەرلەمانی كوردستان لەسەر لێسەندنەوەی متمانە لە سۆران عومەر هاوڕان.

ئەمڕۆ چوارشەم شەشی ئایار، ڕێبوار بابكەیی ئەندامی پەرلەمانی كوردستان بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، ئەنجامدانی كۆبوونەوەی سبەی بۆ سەندنەوەی پارێزبەندییە لە چەند پەرلەمانتارێك، بۆیە پێویست ناكات بكرێتە بابەتی کەسی.

ئەو پەرلەمانتارە گوتی، چەند فراكسیۆنێك هاوڕان لەسەر لێسەندنەوەی پارێزبەندی لە چەند پەرلەمانتارێك، بۆیە ئەو بابەتە شەخسی نییە.

وەك فراكسیۆنی پارتی دووپات لەسەر ئەوە دەكەینەوە كە دەبێ دانیشتنەكە بەڕێوە بچێت و بڕیاری لەسەر دراوە 
باسی لەوەش كرد، وەك فراكسیۆنی پارتی دووپات لەسەر ئەوە دەكەینەوە كە دەبێ دانیشتنەكە بەڕێوە بچێت و بڕیاری لەسەر دراوە، بەڵام كۆبوونەوەكە بخرێتە ڕۆژێكی تر ئەوە بابەتێكی ترە.

سۆران عومەر پەرلەمانتاری كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستانە، بەڵام لە هەڵوێستەكانیدا زیاتر لەگەڵ هەڵمەتە میدیاییەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و باڵی تەناهیی ئەو حزبە دەردەكەوێت و كار لەسەر ناشیرینكردنی كێشە بچووكەكانی هەموو ناوچەیەكی كوردستان دەكات، بەڵام هیچ تێبینی و لێدوان نادات لەسەر كێشەی گەورەیش لە سنووری سلێمانی.  بۆیە لەم ماوەیەدا كە تەنگژەی گەورەی هەرێمی و ناوخۆیی دژی كوردستان دروست كرا، كەوتە لێدانی ژمارەی هەڵە بۆ شێواندنی دەروونی خەڵك و تێكدانی ئاسایشی كۆمەڵایەتی و ناوزڕاندنی سەرۆك وەزیرانی كوردستان، لە بەرانبەردا حكوومەتی هەرێمی رێی شارستانی هەڵبژارد و لە دادگا داوای سەلماندنی تۆمەتەكانی دەكات.





وشە - رامیار جەواد