له وتاره‌كه‌ی دا مسته‌فا كازمی له په‌رله‌مانی عێراق، ده‌قی به‌رنامه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌ی ده‌خوێنێته‌وه و لێره‌وه‌یش تێكستی به‌رنامه‌ی حكوومه‌ته‌كه ده‌خه‌ینه ڕوو و ئه‌و به‌شه‌یشی كه پێوه‌سته به هه‌رێمی كوردستان به كوردی ده‌یخه‌ینه ڕوو.
به‌رنامه‌ی حكوومه‌ته له چه‌ندان ته‌وه‌ر پێك دێت، كه یه‌كه‌میان بریتییه له كاره له پێشینه‌كان و دووه‌میان په‌ره‌پێدانی دامه‌زراوه ته‌ناهییه‌كان و چاكسازیكردن، سێیه‌م چاره‌سه‌ری هه‌ڕه‌شه ئابووری و دارایییه‌كان، چواره‌م ته‌وه‌ر پێوه‌سته به پێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه و پێنجه‌میشیان باس له نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی و چاكسازی كارگێڕی ده‌كات.
له ته‌وه‌ری شه‌شه‌می كارنامه‌ی حكوومه‌ته‌كه پرسی دادگه‌ری و داد خراوه‌ته ڕوو و به بنه‌ما و پێوه‌ری سه‌ركه‌وتنی ده‌وڵه‌ت هه‌ژمار كراوه، له حه‌وته‌م ته‌وه‌ریش باس له خۆپێشاندانه‌كان كراوه و خۆپێشاندانی ئاشتیخوازانه به ڕێی پێشخستنی ده‌وڵه‌ت ناو برا، له دوا ته‌وه‌ردا باس له حكوومه‌تی فیدرال و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاكان كراوه.
له ته‌وه‌ری یه‌كه‌م كه پێشینه‌ی كاره‌كانی كابینه‌كه‌یه و له خاڵی چواره‌م دا هاتووه، كه پرۆژه یاسای بودجه ئاماده ده‌كه‌ن و ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مانی ده‌كه‌ن، بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ته‌نگژه‌ی ئابووری ئێسته و لێكه‌وته‌كانی داڕمانی نرخی نه‌وت، ده‌وڵه‌ت له رێی یاساكه پشتیوانی هه‌موو هاووڵاتییان ده‌كات و گرنگی به ته‌واوی پارێزگاكان و هه‌رێمی كوردستان ده‌دات.
له ته‌وه‌ری هه‌شته‌میش هاتووه، كه حكوومه‌تی فیدرالی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هاریكار ده‌بێ، بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵواسراوه‌كان و ڕێزگرتن له ڕێككه‌وتنه‌كانی نێوان هه‌ردوولا به گوێره‌ی ده‌ستوور، له پێناوی به‌دیهێنانی به‌رژه‌وه‌ندی باڵای وڵات و یه‌كخستنی هه‌وڵه‌كان له هه‌موو بواره‌كان دا.