سەرۆكی هەرێمی كوردستان پیرۆزبایی لە مستەفا كازمی کرد

:: AM:10:21:07/05/2020 ‌
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی نوێی عێراق دەكات و هیوای سەركەوتنی بۆ دەخوازێت.
 
 ئەمڕۆ پێنجشەم حەوتی ئایار، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە تویتێكدا نووسیویەتی، پیرۆزبایی لە مستەفا كازمی دەكەم بۆ پەسەندكردنی كابینەكەی و هیوای سەركەوتنی بۆ دەخوازم.

ماف و داوا رەواكانی گەلی عێراق و مافە دەستوورییەكانی هەرێمی كوردستان بگێڕێنێتەوە 
سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە تویتەكەی ڕوونی كردووەتەوە، هیوادارم حكوومەتەكەی بتوانێ ئارامی، سەقامگیری، خزمەتگوزاری و پێشكەوتن بۆ وڵات و ماف و داوا رەواكانی گەلی عێراق و مافە دەستوورییەكانی هەرێمی كوردستان بگێڕێنێتەوە.

شەوی ڕابردوو مستەفا كازمی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، متمانە بە 15 وەزیر و بەرنامەی كاری حكوومەتەكەی درا.




وشە - رامیار جەواد