ته‌نگژه‌ی دارایی و ئاڵۆزی دۆخی سیاسی له ته‌واوی عێراق و هه‌رێمی كوردستان، وای كردووه خه‌ڵك پاشه‌كشه له كڕینی زێڕ بكه‌ن، زێڕنگرێكی شاری هه‌ولێر ئاشكرای ده‌كات كه كڕیار گه‌یشتووه‌ته ئاستی سفڕ.
زۆر كه‌س ده‌ستیان به فرۆشتنی زێڕ كردووه
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م حه‌وتی ئایار، زێڕنگر حاجی سه‌فین جه‌وده‌ت ڕه‌فعه‌ت به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، فرۆشتنی زێڕ له لای زێڕنگره‌كانی هه‌ولێر گه‌یشتووه‌ته ئاستی سفڕ و كه‌س زێڕ ناكڕێت، زۆر كه‌س ده‌ستیان به فرۆشتنی زێڕ كردووه و خه‌ڵكیش هه‌یه ئاڵوگۆڕی زێڕ ده‌كات.
زیاتر گوتی، "هۆكاری سه‌ره‌كی نه‌مانی بازاڕی كڕینی زێڕ بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه مووچه له به‌غداوه دواكه‌وتووه و نه‌گه‌یشتووه‌ته ده‌ست مووچه‌خۆرانی كوردستان، هۆكاری دووه‌م ناله‌باری دۆخی سیاسیی ته‌واوی عێراق، وای كردووه هاووڵاتییان بترسن و پاره‌كانیان نه‌هێننه ناو بازاڕ و له ماڵه‌وه بیهێڵنه‌وه".
ڕوونی كرده‌وه، "ئه‌م نه‌بوونی بازاڕی زێڕه له سه‌رانسه‌ری عێراق وایه و پێوه‌ندی به شار و شوێنێكه‌وه نییه، كاریگه‌ریی زۆری له‌سه‌ر ئێمه دروست كردووه، پێش ده‌رهاویشته‌كانی كۆرۆنا و داخرانی دووكان و بازاڕه‌كان بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ، كڕیار 100% بوو، ئێسته بۆ سفڕ دابه‌زیوه".
ئاشكرای كرد، "له هه‌رێمی كوردستاندا یه‌كه‌م زێڕ زێڕی خه‌لیجییه كه كڕیاری زۆره، دواتر زێڕی توركی به په‌له‌ی دووه‌م دێت، ئینجا زێڕی شوێنه‌كانی تر داواكارییان له‌سه‌ر هه‌یه، زێڕی عێراقی ڕه‌واج له‌سه‌ری زۆر كه‌مه".
له شاری هه‌ولێر زیاتر له چوار هه‌زار دووكانی زێڕه‌نگر هه‌ن، له هه‌رێمی كوردستان به‌گشتی به‌شێك له هاووڵاتییان بۆ دابینكردنی بژێوییان سوود له‌و زێڕه وه‌رده‌گرن كه هه‌ڵیانگرتووه و به باشترین كاڵا بۆ سه‌رده‌می ته‌نگانه هه‌ژمار ده‌كرێت، ئێسته ده‌ستیان به فرۆشتنی كردووه.