وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕاگه‌یه‌نراوێكی تری له‌باره‌ی پێشهاته‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاو كرده‌وه و دووپاتی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه له ماوه‌ی 24 سه‌عاتی ڕابردوو هیچ حاڵه‌تێكی نوێی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان تۆمار نه‌كراوه.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هاتووه، تا ئه‌مڕۆ 10 هه‌زار و 271 هاووڵاتی ئه‌وانه‌ی كه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات گه‌ڕاونه‌ته‌وه و ئه‌وانه‌یشی كه به‌ركه‌وته‌ی تووشبووانی پێشوو كه‌ره‌نتین كراون، ئێسته ته‌نیا هه‌زار و 171 كه‌س له 33 شوێنی جیاواز له كه‌ره‌نتین ماونه‌ته‌وه، 495یان له هه‌ولێر و 119 له سلێمانی و 556 له دهۆك و یه‌ك كه‌س له ڕاپه‌رین، نۆ هه‌زار و 100 هاووڵاتی تریش پاش ئه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كانیان نه‌رێنی بووه له كه‌ره‌نتین ده‌ركراون و ڕه‌وانه‌ی ماڵه‌وه كراونه‌ته‌وه، له ماوه‌ی 24 سه‌عاتی ڕابردوویش 167 هاووڵاتی له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان كه‌ره‌نتین كراون.
له 24 سه‌عاتی ڕابردوو هیچ حاڵه‌تێك له سه‌رتاسه‌ری كوردستان تۆمار نه‌ركراوه
له به‌شێكی تری ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه باس له پرۆسه‌ی پشكنین كراوه و تێیدا هاتووه، كه له 24 سه‌عاتی ڕابردوو هه‌زار و 236 كه‌س پشكنینیان بۆ كراوه، 545 له هه‌ولێر و 352 له سلێمانی و 304 له دهۆك و 35 له هه‌ڵه‌بجه، له ئه‌نجامی پشكنینه‌كانیش هیچ تووشبوویه‌كی تری كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان تۆمار نه‌كراوه، به‌مشێوه‌یه كۆی گشتی ئه‌و پشكنینانه‌ی كه تا ئێسته كراون گه‌یشتووه‌ته 51 هه‌زار و 99 پشكنین.
له هه‌رێمی كوردستان تا ئێسته 391 حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوه و له‌و ڕێژه‌یه 361 كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه و پێنج كه‌سیش گیانیان له ده‌ستداوه و ئێسته ته‌نیا 25 كه‌س ماونه‌ته‌وه و له ژێر چاودێری پزیشكدان.