نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا وه‌ڵامی ئه‌و لایه‌نانه ده‌داته‌وه كه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر پێكهاته‌كان و دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه پێكهاته‌كان خه‌ڵكی ڕه‌سه‌نی كوردستانن و هیچ لایه‌نێك بۆی نییه سیاسه‌تی پێكهاته‌كان دیاریی بكات و هێرشبه‌رانیش به شكستخوواردوو وه‌سف ده‌كات و ئاماژه‌ی داوه كه ده‌یانه‌وێ شكسته‌كانیان به‌و هه‌وڵه بچووك و له‌رزۆكانه بشارنه‌وه.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، دوای به‌ڕێوه‌چوونی دوایین دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر پرسی هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار، ده‌بینین كه هه‌ندێ لایه‌ن و په‌رله‌مانتار به مه‌به‌ست هه‌ندێ لێدوان و قسه‌ی بێ بنه‌ما و بازاڕی له‌سه‌ر پێكهاته‌كانی كوردستان ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێ فه‌شه‌لی سیاسی و هه‌ڵه‌كانیان به‌و هه‌وڵه بچووك و له‌رزۆكانه بشارنه‌وه و ڕای گشتی به‌لاڕێدا ببه‌ن.
له به‌شێكی تری ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، به‌شداری پێكهاته‌كان له دانیشتنی په‌رله‌مان بۆ جێبه‌جێكردنی پێڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان بووه كه هه‌موو فراكسیۆنه‌كانی ناو په‌رله‌مان ده‌نگیان پێداوه، بۆ به‌رقه‌راركردنی سه‌روه‌ری یاسا بووه، بۆیه بۆ هیچ كه‌س و لایه‌نێك نه‌هاتووه سیاسه‌تی پێكهاته‌كان دیاریی بكات و باس له ماف و به‌رژه‌وه‌ندی پێكهاته‌كان بكات، پێكهاته‌كانی كوردستان پێكهاته‌ی ڕه‌سه‌نی ئه‌م نیشتمانه‌ن و له دێرزه‌مانه‌وه هاوشانی گه‌لی كورد پێكه‌وه ژیاون و به‌شداری خۆشی و ناخۆشییه‌كانی كوردستانیان كردووه.
نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی مونا قه‌هوه‌چی سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر پرسی كورسی كۆتای پێكهاته‌كان نووسیویه‌تی، كه ئه‌مه مافێكه به گوێره‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ پێكهاته‌كان دیارییكراوه، نوێنه‌رانی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان له په‌رله‌مانی كوردستان، نوێنه‌رایه‌تی ڕاسته‌قینه‌ی پێكهاته‌كان ده‌كه‌ن و ئه‌وه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان و پێكهاته‌كان بێ درێغی لێ ناكه‌ین و له داهاتووشدا هه‌ر به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر سیاسه‌تی خۆمان.
هه‌ندێ لایه‌ن شكستی خۆیان ده‌شارنه‌وه و هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر پێكهاته‌كان
ئه‌وه‌یش خراوه‌ته‌ڕوو، باسكردنی ڕێژه و ژماره‌ی ده‌نگده‌ران و به‌راوردكردنی به ژماره‌ی ده‌نگده‌ری ئه‌ندامی لایه‌نێكی سیاسی تر به ته‌واوی ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه و كارێكه پێچه‌وانه‌ی یاسا به‌ركاره‌كان له هه‌رێمی كوردستان و كه‌م به‌هاكردنی كورسی و ده‌نگده‌ری پێكهاته‌كانه.
ئاماژه‌ی داوه، كه پێكهاته‌كانی كوردستان مافی خۆیانه هاوپه‌یمانی هه‌ر حزب و لایه‌نێكی سیاسی بكه‌ن، له پێناو پاراستن و ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌كانیان و خزمه‌تكردنی هاووڵاتییانیان، بۆ ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌یش كه بۆ داپۆشین و به‌لاڕێدابردنی شكسته‌كانیان هێرشی ناڕه‌وا و دوور له هه‌موو به‌هایه‌كی ئه‌خلاقی سیاسی ده‌كه‌نه سه‌ر نوێنه‌رانی پێكهاته‌كان، باشتره خه‌ریكی چاككردنی هه‌ڵه‌ی سیاسی و كێشه‌كانی خۆیان بن، ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین سیاسه‌ت و به‌رنامه‌ی كاری په‌رله‌مانیمان به‌مشێوه‌ی كه خۆمان وه‌كوو پێكهاته‌كان پێمان باشه درێژه پێ ده‌ده‌ین، ئه‌وه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی پاراستنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان و خه‌ڵكه‌كه‌ی بێ ده‌یكه‌ین.