شه‌وى رابردوو خۆپێشاندان به توندى له چه‌ند شارێكى عێراق ده‌ستى پێ كرده‌وه و خۆپێشانده‌ران له شارى كووت، باره‌گایه‌كى رێكخراوى به‌دریان سووتاند كه له‌لایه‌ن هادى عامرییه‌وه سه‌رۆكایه‌تى ده‌كرێت.
ماڵپه‌ڕى
سۆمه‌رییه نیوزى عێراقى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 10ى ئایار بڵاوى كردووه‌ته‌وه، شه‌وى رابردوو له چه‌ند شارێكى عێراق ناڕه‌زاییه‌كان له دژى حكوومه‌تى عێراق ده‌ستى پێ كردووه‌ته‌وه، تا به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ به‌رده‌وام بووه.
خۆپێشانده‌ران چه‌ند رێگه‌یه‌كى سه‌ره‌كى باشوورى عێراق ده‌گرن
له‌وانه خۆپێشانده‌ران له شارى نه‌جه‌ف رێى سه‌ره‌كیى نه‌جه‌ف و دیوانییه‌یان گرتووه و تایه‌یان سووتاندووه، له شارى كه‌ربه‌لایش له ناوه‌ڕاستى شار سه‌دان خۆپێشانده‌ر گرد بوونه‌ته‌وه.
له هه‌واڵه‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه‌یش كراوه كه له شارى كووت "واست" خۆپێشانده‌ران باره‌گاى رێكخراوى به‌دریان سووتاندووه.
له سه‌ره‌تاى مانگى تشرینى یه‌كه‌مى ساڵى رابردوودا، خۆپێشاندانێكى توند له دژى گه‌نده‌ڵى و نه‌بوونى خزمه‌تگوزارى و خراپى بارودۆخى ئابوورى، به‌غدا و شاره‌كانى ناوه‌ڕاست و باشوورى عێراقى گرته‌وه.
هێزه ته‌ناهییه‌كانى عێراق، توندوتیژییان ده‌رهه‌ق به خۆپێشانده‌ران به‌كار هێنا و له ئه‌نجامدا 700 كه‌س كوژران و زیاتر له 27 هه‌زار كه‌س له خۆپێشانده‌ران بریندار بوون.