ژیان له كوردستان ئاسایی بووه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو رێككاره ته‌ندروستییه‌كانی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا ده‌ركرد و له‌لایه‌ن هاووڵاتییانی كوردستانه‌وه جێبه‌جێ كرا.
ئازاد مسته‌فا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئێسته له هه‌ڵه‌بجه به‌ته‌واوه‌تی ژیان ئاسایی بووه‌ته‌وه، به‌رده‌وامین له ڕووپێوی پشكنینی هه‌ڕه‌مه‌كی له ناوه‌ندی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و شاره‌دێكانی خورماڵ و سیروان و بیاره و به‌مۆ.
مه‌سروور بارزانی راسته‌وخۆ سه‌رپه‌رشتی بڕیاره‌كانی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای له هه‌رێمی كوردستان ده‌كرد
روونیشی كرده‌وه كه به پلانه‌كانی مه‌سروور بارزانی و بڕیاره‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان توانرا كۆنتڕۆڵی كۆرۆنا بكرێ و بودجه‌ی پێویستیش له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمه‌وه بۆ ئه‌و كاره ته‌رخان كرا.
مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان راسته‌وخۆ سه‌رپه‌رشتی بڕیاره‌كانی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای له هه‌رێمی كوردستان ده‌كرد و له ڕێی ڤیدیۆ كۆنفرانسیشه‌وه چاودێری هه‌موو سه‌نته‌ره‌كانی رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه‌ی ده‌كرد. تایبه‌ت به پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌یش ئامێرێكی پشكنینی كۆرۆنای بۆ هه‌ڵه‌بجه دابینكرد كه نرخه‌كه‌ی 196 ملیۆن دینار بوو.
پێشتر كاوه عه‌لی جێگری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، حكوومه‌تی هه‌رێم به دوو به‌ش 350 ملیۆن دیناری بۆ هه‌ڵه‌بجه دابین كرد، 250 ملیۆنی ڕاسته‌خۆ هاته پارێزگا و 100 ملیۆنیشی له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه‌وه دراوه به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه.
هه‌ڵه‌بجه/ عه‌زیز ڕه‌سووڵ