لێدوانێکی ئاسیا كه‌مال ئه‌كته‌ری ناوداری عێراقی تووره‌یی لێ ده‌كه‌وێته‌وه، چونکە دەڵێ: "سەربەرزییە بۆ من کە هەموو منداڵەکانم کوڕن”، بە ناچاری ڕوونکردنەوەی دا.
هه‌وادارانم نه‌مبوورن، ئه‌وه واز له كاری هونه‌ری ده‌هێنم
پێش ساڵێك، ئاسیا كه‌مال هونه‌رمه‌ندی عێراقی له لێدوانێكی ته‌له‌ڤزیۆنی كه بێژه‌ره‌كه لێی ده‌پرسێت خاوه‌نی چه‌ند منداڵه؟ ده‌ڵێت، سوپاس بۆ خوا كه كچم نه‌بووه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئێسته له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌یبینم، هه‌موو منداڵه‌كانم كوڕن و ئه‌وه سه‌ربه‌رزییه بۆ من.
له به‌رانبه‌ردا ئاسیا كه‌مال بۆ ڕوونكردنه‌وه‌ی لێدوانه‌كه‌ی ڕای گه‌یاندووه، نازانم كێن ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ هه‌وادارانم لێ كه‌م بكه‌نه‌وه، به‌ڵام ده‌مه‌وێ ئه‌وه ڕوون بكه‌مه‌وه كه ده‌ركه‌وتنه‌كه‌م زۆر كۆنه و هی ئێسته نییه كه نوێ كراوه‌ته‌وه و هۆكاره‌كه‌ی نازانم، من شانازی به ژنه‌وه ده‌كه‌م و خۆم ژنم، من به‌و شێوه‌یه نه‌مگوتووه كه سووكایه‌تی به كچ و ژنان بكه‌م، شێوازی ده‌ربڕینه‌كه‌م نه‌یتوانیوه به‌شێوه‌یه‌كی دروست له‌باره‌ی بابه‌تی له‌دایكبوونی كچان په‌یامه‌كه‌ی بگه‌یه‌نێت.
له به‌شێكی قسه‌كانی ده‌ڵێت، "ئه‌گه‌ر بێت و هه‌وادارانم نه‌مبوورن، ئه‌وه واز له كاری هونه‌ری ده‌هێنم".
شایانی باسه له هه‌رێمی كوردستانیش ماوه‌ی ڕابردوو به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی له‌دایكبوونی منداڵانی هه‌ولێر دكتۆر هاله جه‌واد له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی ڕای گه‌یاندبوو، "سوپاس بۆ خوا ژماره‌ی منداڵی كوڕه‌كان زۆر زیاترن له كچه‌كان"، ئه‌مه‌یش ناڕ‌ه‌زایه‌تی زۆری لێ كه‌وته‌وه و ناچار به ڕوونكردنه‌وه كرا.
ئاسیا كه‌مال سه‌ردار مه‌نده‌لاوی / 58 ساڵه/، هونه‌رمه‌ندێكی ناوداری عێراقییه و له بواری دراما و فیلمی سینه‌مایی زیاتر ده‌رده‌كه‌وێت، له خێزانێكی كورد له‌دایك بووه، باوكی ئه‌ندامی حزبی كرێكاران بووه، په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كانی ته‌واو كردووه، خاوه‌نی دوو كوڕه و له هاوسه‌ره‌كه‌ی جیا بووه‌ته‌وه، له ساڵی 1993 به به‌شداریی له شانۆگه‌رییه‌ك یه‌كه‌م كاری هونه‌ری ده‌ست پێ كرد، ئێسته له به‌غدا نیشته‌جێیه.