وه‌رگێڕانی كتێب له بواره‌كانی ئه‌ده‌بی و هونه‌ری و ئاینی و سیاسی له‌ناو كتێبخانه‌ی كوردی زۆرن، به‌ڵام هه‌نگاونان بۆ وه‌رگێڕانی كتێبی ئه‌ندازیاری و تایبه‌ت به ته‌لارسازی نه‌بووه یان كه‌م بووه، گه‌نجێكی كورد وه‌ك یه‌كه‌م ئه‌ندازیار ئه‌و ئه‌ركه ده‌خاته سه‌ر شانی خۆی و چه‌ند به‌رهه‌مێك ده‌وه‌شێنێت.
گه‌نجێكی كورد وه‌ك یه‌كه‌م ئه‌ندازیار ئه‌و ئه‌ركه ده‌خاته سه‌ر شانی خۆی
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 11ی ئایار، هیمداد عباس نووسه‌ر و ئه‌ندازیاری ته‌لارسازی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "خولیای نووسینی من له‌باره‌ی ته‌لارسازی، به پله‌ی یه‌كه‌م له حه‌زی خۆمه‌وه هه‌ڵقوڵاوه بۆ نووسین به گشتی، ئینجا دواتریش له خه‌مخۆری و په‌رۆشیم بۆ هه‌بوونی كتێبی ته‌لارسازی به زمانی كوردی. ئێمه ته‌لارسازی به توانا‌مان زۆره، به‌ڵام جێی داخه كه تا ئێسته ژماره‌ی ئه‌و كتێبانه‌ی به كوردی هه‌ن له‌باره‌ی ته‌لارسازی، له په‌نجه‌كانی ده‌ست تێپه‌ڕ ناكه‌ن.".
زیاتر گوتی، "سێ هۆكاری سه‌ره‌كی هه‌ن كه ژماره‌ی ئه‌و كتێبانه‌ی به كوردی هه‌ن له‌باره‌ی ته‌لارسازی له په‌نجه‌كانی ده‌ست تێپه‌ڕ ناكه‌ن، ئه‌وانیش هۆكاری یه‌كه‌م كه‌مته‌رخه‌می ئێمه‌ی ته‌لارسازانه كه كارمان له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕۆشنبیریی ته‌لارسازی نه‌كردووه به كوردی، هۆكاری دووه‌میش ئه‌و ئاسته‌نگانه‌یه كه له ڕووی ئه‌كادیمییه‌وه دێنه پێشه‌وه، به تایبه‌تی لایه‌نی زمانه‌وانی. هۆكاری سێیه‌میش نه‌بوونی پاڵپشتی زانستی و داراییه له‌لایه‌ن ده‌زگا فه‌رمییه‌كانه‌وه به تایبه‌تی زانكۆكان."
ڕوونی كرده‌وه، "به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا، من ده‌سته‌وه‌ستان دانه‌نیشتووم، له هه‌ستكردن به به‌رپرسیاریه‌تی لای خۆمه‌وه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆره كار له‌سه‌ر نووسینه‌وه‌ی هونه‌ر، مێژوو، تیۆری ته‌لارسازی به زمانی كوردی ده‌كه‌م، به‌ڵام نه‌ك نووسینێكی حیكایهتخوێنی، نووسینێكی شیكاری و ڕه‌خنه‌گرانه كه به ڕاستی جێیه‌ك بگرێت. هه‌موو كاره‌كانیشم قازانج نه‌ویستن و به‌خۆڕایی له‌ڕێی ئه‌لیكترۆنییه‌وه بڵاوم كردوونه‌ته‌وه تا زۆرترین كه‌س بتوانێت بیانخوێنێته‌وه."
ئاشكرای كرد، "تا ئێسته دوو كتێبم له‌سه‌ر ته‌لارسازی بڵاو كردووه‌ته‌وه به كوردی، یه‌كه‌میان به ناونیشانی (ئه‌ندازیاری ته‌لارسازی) كه ناساندنێكی كورتی ته‌لارسازییه و به‌سه‌ر دوو به‌شدا دابه‌ش كراوه، یه‌كه‌میان باس له به‌شی ته‌لارسازی و وانه‌كانی به‌م به‌شه ده‌كات وه‌ك بواری خوێندن، به‌شی دووه‌م ته‌رخان كراوه بۆ باسكردن له ئه‌ندازیاری ته‌لارساز و ئه‌و كارانه‌ی كه ده‌توانرێ به بڕوانامه‌ی ته‌لارسازی ئه‌نجام بدرێن."
ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، "ئه‌م ڕێبه‌رییه به تایبه‌ت بۆ ئه‌و قوتابیانه‌یه كه خولیای خوێندنیان هه‌یه له به‌شی ته‌لارسازیدا، هه‌روه‌ها وه‌ك به‌رچاو ڕوونییهكیشه بۆ قوتابیان و ئه‌ندازیارانی به‌شه‌كانی تری ئه‌ندازیاری. ئێسته‌یش به‌شێكی زۆری ئه‌و قوتابیانه‌ی دێنه ته‌لارسازییه‌وه ئاشنایه‌تییه‌كی ئه‌وتۆیان له‌گه‌ڵ وانه‌كان و شێوازی خوێندنی ته‌لارسازی نییه به‌هۆی نه‌بوونی هیچ ڕێنیشانده‌رێك، ته‌نانه‌ت به ته‌واوه‌تی ڕوون نییه لایان كه دوای ده‌رچوون پسپۆڕییه‌كه‌یان له چیدا خۆی ده‌بینێته‌وه."
ڕای گه‌یاند، "ئه‌م نه‌بوونی شاره‌زاییه له‌سه‌ر ئاستی كۆمه‌ڵگه‌دا لێكه‌وته و ده‌ره‌نجامی یه‌كجار نه‌رێنێ هه‌بووه، چونكه تا ئێسته‌یشی له‌گه‌ڵدا بێت زۆرینه‌ی هه‌ره‌زۆری خه‌ڵكی كوردستان جیاوازی له نێوان ته‌لارسازی و شارستانی ناكات، ئه‌مه‌ش ڕاستییه‌كه‌ی پاشاگه‌ردانییه‌كی خراپی دروست كردووه، چونكه زۆرجار بۆ ئه‌نجامدانی كاری ته‌لارسازی په‌نا بۆ ئه‌ندازیاری شارستانی ده‌به‌ن و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه هه‌ر ڕاسته. سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی یاسا، ڕێگری له‌م دیارده‌یه به ئاسانی ناكرێ هه‌تا ڕۆشنبیرییه‌كی هونه‌ری و ته‌لارسازی به‌گشتی بۆ خه‌ڵك گه‌ڵاڵه نه‌بێت."
ئێسته خه‌ریكی نووسینی دوو كتێبم
"كتێبی دووه‌میان به‌ناونیشانی (ته‌لارسازی مۆدێرن له ڕووسیا 1917 - 1932: مێژووی بزووتنه‌وه ئاڤانت گاردهكان). كه دوو ساڵ پێش ئێسته بڵاوم كردووه‌ته‌وه، ئه‌م كتێبه باس له‌و بزووتنه‌وه ڕادیكهڵانهی مۆدێرنیزم ده‌كات كه له یه‌كێتی سۆڤیه‌ت سه‌ریان هه‌ڵدا له‌دوای شۆڕشی ئۆكتۆبه‌ر و وه‌رچه‌رخانی دنیا به‌ره‌و سۆشیالزیم، مۆدێرنیزمی سۆڤیه‌تی خۆی له سێ ته‌وژمی جیادا خه‌مڵاند، ئه‌وانیش باڵاییخوازی (سوپریمهتیزم)، بنیاتگه‌ری (كهنستراكتیڤیزم)، هه‌روه‌ها ئه‌قڵگه‌رایی (ڕاشنهڵیزم)، گرینگی ئه‌م بزووتنه‌وانه له‌وه‌دایه ته‌نیا له‌ناوخۆی وڵات‌دا قه‌تیس نه‌مان و به‌ره‌و ده‌ره‌وه په‌لیان هاویشت، ده‌ره‌نجام گۆڕانكارییه‌كی ڕیشه‌ییان له ته‌لارسازیدا به‌رپا كرد و تا ئه‌مڕۆشی له‌گه‌ڵدا بێت كاریگه‌رییه‌كی به‌رچاویان هه‌یه به‌سه‌ر ته‌لارسازییه‌وه. ". هیمداد عباس نووسه‌ر و ئه‌ندازیاری ته‌لارسازی وای گوت.
ئه‌وه‌شی گوت، "له بواری وه‌رگێڕاندا تا ئێسته كتێبێكم وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی به‌ناونیشانی (101 شت له به‌شی ته‌لارسازی فێریان بووم)، كه 101 وانه به كورتی باس ده‌كات له‌باره‌ی دیزاین، وێنه‌كێشان، پرۆسه‌ی داهێنه‌رانه، پرێزنته‌یشن. له ساده‌ترین بابه‌تی وه‌ك (چۆنیه‌تی كێشانی خه‌ت)ه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات تا بابه‌تی ئاڵۆزتری وه‌ك بیردۆزی ڕه‌نگه‌كان، ڕێكخستنی سپهیسهكان، چاككردنی كوالێتی جوانی و چه‌ندان بابه‌تی تری گرنگ كه به‌هۆیانه‌وه پرۆسه‌ی دیزاین به‌ره‌وپێشه‌وه ده‌چێت."
هیمداد عباس نووسه‌ر و ئه‌ندازیاری ته‌لارسازی ده‌ڵێت، "له‌مه‌ڕ پلانی داهاتووشم، ئێسته خه‌ریكی نووسینی دوو كتێبم، یه‌كێكیان (ته‌لارسازی مۆدێرن) كه ماوه‌یه‌كی زۆره كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌م، ئه‌وه‌ی تریان به ناونیشانی (ده‌روازه‌یه‌ك بۆ ئه‌ده‌بیاتی ته‌لارسازی) كه له ته‌واوبووندایه و به‌مزووانه بڵاوی ده‌كه‌مه‌وه."
زیاتر گوتی، "له هه‌مان كاتدا ئیش له‌سه‌ر وه‌رگێڕانی دوو كتێبی تر ده‌كه‌م كه هه‌ردووكیان ده‌چنه خانه‌ی بیردۆزی ته‌لارسازییه‌وه، یه‌كه‌میان به‌ناونیشانی (سه‌رچاوه‌ی فۆڕمه ته‌لارسازییه‌كان) له نووسینی مارك گلێنتهر باس له دیرۆكی بیری ڕۆژئاوایی ده‌كات له‌مه‌ڕ دیزاینی ته‌لارسازییه‌وه، دووه‌میان به ناونیشانی (25 باڵه‌خانه كه هه‌موو ته‌لارسازێك پێویسته ئاشنایان بێت)، ئه‌م كتێبه له نووسینی سایمۆن ئهنوینه و باسێكی شیكارییانه ده‌كات بۆ 25 شاكاری ته‌لارسازی."
ئه‌ندازیار هیمداد عباس، هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی ئه‌ندازیاری ته‌لارسازییه، ده‌رچووی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دینه ساڵی 2014، جگه له كاره‌كه‌ی خۆی چه‌ندان كتێبی له بواری ته‌لارسازی وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی و ئامانجی خزمه‌تكردن و ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی كتێبخانه‌ی كوردییه به بواره‌كانی ئه‌ندازیاری و ته‌لارسازی.