سوپای ئیسرائیل ئه‌مڕۆ رای گه‌یاند له كه‌رتی رۆژئاوای فه‌له‌ستینی، سه‌ربازێكی ئیسرائیلی به به‌رد هاته كوشتن. ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدا بوو كه سوپا چوار فه‌له‌ستینی به‌تۆمه‌تی سه‌رپێچیی ته‌ناهی له گوندێكدا گرت.
ئاژانسی "
رۆیته‌رز" ئه‌مڕۆ سێشه‌م 12ی ئایار بڵاوی كرده‌وه، سوپای ئیسرائیل رای گه‌یاندووه، له هه‌ڵمه‌تێكی گرتن بۆ ئه‌وانه‌ی تۆمه‌تبارن به سه‌رپێچیی ته‌ناهی و هاویشتنی به‌رد بۆ ئۆتۆمبێله ئیسرائیلییه‌كان، سه‌ربازێكیان به‌هۆی هاویشتنی به‌رده‌وه هاتووه‌ته كوشتن.
ئه‌م رووداوه له‌كاتێكدایه هه‌ردوو لایه‌نی ئیسرائیلی و فه‌له‌ستینی به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه، ناوچه‌كانیان ئارامی به‌خۆیانه‌وه ده‌بینن و له هه‌ردوو لاوه بۆ نه‌خۆشیی كۆرۆنا، هاوكاریی یه‌كتر ده‌كه‌ن.
كه‌چی كاتێك سوپای ئیسرائیل له هه‌ڵمه‌تێكدا ویستوویه‌تی چه‌ند كه‌سێكی تۆمه‌تبار بگرێ كه به‌ردیان هاویشتووه‌ته ئۆتۆمبێله ئیسرائیلییه‌كان له گوندی یه‌عبد، بۆ ئه‌وه‌ش چوار فه‌له‌ستینییان گرتووه. كه‌چی له سه‌ربانێكه‌وه سه‌ربازه ئیسرائیلییه‌كان به‌ردباران كراون، یه‌كێك له به‌رده‌كان ئاراسته‌ی سه‌ربازێك ده‌كرێت و ده‌یكوژێت.
له‌وباره‌یه‌وه سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ له رێی تویته‌ره‌وه رای گه‌یاندووه، ده‌ستی ئیسرائیل زۆر درێژه و ده‌گاته هه‌موو ئه‌وانه‌ی كاری تیرۆریستی ده‌كه‌ن و لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كات.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه گوته‌بێژێك به‌ناوی سوپای ئیسرائیل رای گه‌یاندووه، ئه‌و چوار كه‌سه‌ی له‌لایه‌ن سوپاوه هاتوونه‌ته گرتن، به‌هۆی ئه‌وه‌یه كه به‌ردیان له ئۆتۆمبێله ئیسرائیلییه‌كان گرتووه. هاوكات سه‌رپێچیی تری ته‌ناهییان كردووه.