فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان له وه‌ڵامی به‌رپرسێكی یه‌كێتی ده‌ڵێ، نیو سه‌ده‌یه پارتی دروست بووه بۆ بزاڤی نه‌ته‌وایه‌تی، ناحه‌ز و هه‌ندێك جار حكوومه‌تی دوژمن دیارن كه هه‌وڵ ده‌ده‌ن درزێك له ناو ئه‌و حزبه‌دا دروست بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 12ی ئایار، فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانی رای گه‌یاند، "نیو سه‌ده‌یه پارتی دروست بووه بۆ بزاڤی نه‌ته‌وایه‌تی، ناحه‌ز و هه‌ندێك جار حكوومه‌تی دوژمن دیارن كه هه‌وڵ ده‌ده‌ن درزێك له ناو ئه‌و حزبه‌دا دروست بكه‌ن. ئێمه گرووپ گرووپ نین، به‌ڵكو یه‌ك گرووپین، یه‌ك پارتین و یه‌ك سه‌رۆكمان هه‌یه، ئه‌ویش مه‌سعوود بارزانییه، خاڵ و سه‌ری دێڕ".
له‌ناو خۆماندا یه‌كین و یه‌ك سه‌ركردایه‌تی و یه‌ك به‌رنامه و یه‌ك ستراتیجمان هه‌یه
میرانی له میانه‌ی سه‌ردانی بۆ لقی ئاكرێی پارتی لێدوانه‌كه‌ی دا و وه‌ڵامی قسه‌كانی فه‌رید ئه‌سه‌سه‌ردی دایه‌وه كه ویستبووی شه‌ڕی باڵه‌كان له‌سه‌ر حزبه‌كه‌ی خۆی لا ببات و ناوی پارتی دیموكراتی كوردستانی به‌و جۆره هێنابوو كه "باڵیان تێدایه".
فازڵ میرانی ده‌ڵێ، كه‌س له ئێمه باڵی پێوه نییه، ئه‌گه‌ر باڵیان هه‌بووایه ئێسته فڕیبوون وه‌ك خه‌ڵكێكی تر، سوپاس بۆ خودا نه باڵمان هه‌یه نه ده‌فڕین. ئێمه له‌ناو خۆماندا یه‌كین و یه‌ك سه‌ركردایه‌تی و یه‌ك به‌رنامه و یه‌ك ستراتیجمان هه‌یه، خه‌ڵكیش ئازاده بۆ خۆی چ ده‌ڵێت با بیڵێت، مه‌سه‌له‌یه‌كی كوردی هه‌یه ده‌ڵێت (له‌لای دز وایه هه‌موو كه‌سێك دزه)، هه‌موو كه‌سێك دز نییه و هه‌موو حزبێكیش باڵی تێدا نییه، له‌ناو هه‌ندێك حزبیش باڵباڵێن هه‌یه".
به‌رپرسه‌كه‌ی پارتی داوا ده‌كات كه ئه‌و یه‌كێتییه‌ی هه‌یه هاوشێوه‌ی یه‌كێتی پێشووی سه‌رده‌می مام جه‌لال لێیان تێبگات. بۆیه ده‌ڵێ، دوای به‌ستنی كۆنگره یه‌كێتی سه‌ركردایه‌تییه‌كی تازه‌ی هه‌ڵبژارد و رێڕه‌وێكی تازه‌شی گرتووه‌ته‌به‌ر، ده‌بێ ئێمه له‌و رێڕه‌وه تێبگه‌ین هه‌روه‌ك مام جه‌لال ره‌حمه‌تی خودای لێ بێت له ئێمه تێگه‌یشت".