به‌رپرسانی ئه‌فغانستان ئه‌مڕۆ رایان گه‌یاند، له ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژیدا له‌كاتی پرسه‌ی فه‌رمانده‌یه‌كی پۆلیس له هه‌رێمی نه‌نكه‌رهار، ده‌یان كه‌س بوونه قوربانی.
ئاژانسی "رۆیته‌رز" ئه‌مڕۆ سێشه‌م 12ی ئایار بڵاوی كردووه‌ته‌وه، له‌كاتی پرسه‌ی فه‌رمانده‌یه‌كی پۆلیس كه چه‌ندان به‌رپرس و په‌رله‌مانتار ئاماده‌ی بوون، خۆكوژێك خۆی ته‌قانده‌وه و به‌هۆیه‌وه زیاتر له 50 كه‌س له كوژراو و بریندار بوونه قوربانی.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌و ناوچه‌یه‌دا بوونیان هه‌یه
له‌گه‌ڵ ته‌قینه‌وه‌كه‌دا بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان بێبه‌ریبوونی خۆی له‌و رووداوه راگه‌یاند. ته‌قینه‌وه‌كه له كه‌رتی خیوا له هه‌رێمی نه‌نكه‌رهار بووه كه ده‌كه‌وێته سنووری نێوان ئه‌فغانستان و پاكستان. ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌و ناوچه‌یه‌دا بوونیان هه‌یه.
به‌پێی گوته‌ی سوهراب قادری كه ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی هه‌رێمی نه‌نكه‌رهاره، به‌لای كه‌مه‌وه 50 كه‌س له‌و رووداوه به كوژراو و بریندار بوونه قوربانی.
به‌پێی ئاژانسه‌كه، چه‌كدارانی رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی بۆ یه‌كه‌مین جار له ساڵی 2014دا له‌و ناوچه‌یه ده‌بینران، ئه‌وان شه‌ڕ له‌گه‌ڵ تاڵیبان و حكوومه‌تی ئه‌فغانستان و هێزه بیانییه‌كان ده‌كه‌ن.
هه‌ر ئه‌مڕۆ سێشه‌م چه‌كداران هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر نه‌خۆشخانه‌یه‌ك له كابولی پایه‌ته‌خت، به‌لای كه‌مه‌وه هه‌شت كه‌س هاتوونه‌ته كوشتن. به‌ڵام تا ئێسته هیچ هێزێك به‌رپرسیاریه‌تی له ئه‌ستۆ نه‌گرتووه.